بەپێی هەواڵ و زانیاریی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە دە ڕۆژی ڕابردووەوە هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ڕەجایی شەهر و ورمێ زیاتر لە چل بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون.
دەسپێکردنی ئەم شەپۆلە لە سێدارەدانانەی کوردانی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زۆر فراوانتر بووەتەوە، ڕێبەران و چاودێرانی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵات ڕەخنە لە هەڵوێستی چالاکوانانی ناوخۆی ڕۆژهەڵات دەگرن کە لە بەرانبەر شەپۆلی سێدارەکاندا بێدەنگیان هەڵبژاردووە، بەڵام لەدژی چالاکیی سیاسی و چەکدارەیی پارەتەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەوەستنەوە.
لەم بارەوە حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری حدکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) گوتی "ناكرێ بڵێین لەسێدارەدانی نزیكەی 45 ھاووڵاتیی كورد لە ماوەی ھەفتەیەكدا لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پەیوەندیی بە چالاكییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانەوە بووە، چونكە سیاسەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر كوشتن و لەسێدارەدانی جیابیران داڕێژراوە".
جێگری سکرتێری گشتیی حدكا بۆ (باس‌نیوز) ئەوەشی خستەڕوو، كۆماری ئیسلامیی ئێران كاتێك دەبێنێ كە خەریكە ناڕەزایەتییەكان پەرە دەستێنن، بۆ چاوترسێنكردنی خەڵك ژمارەی سێدارەكان زیاتر دەكات."
هەر لەم پەیوەندییەدا کاوە ئاهەنگەری چاودێریی سیاسی و شارەزای پرسی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) لەبارەی هۆکاری فراوانبوونەوەی شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوانی کورد لە ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند "ئه‌گه‌ر چاو له مێژووی کۆماری ئیسلامی بکه‌ین ده‌بینین که لهسێداره‌دانی جیابیران و ناڕازیانی سیاسی، کردار و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌میشه‌یی ئه‌م رژیمه بووه، واته کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌ی خۆیدا له ئێعدام و تیرۆر وه‌ک ئامرازێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دژه‌به‌رانی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێ چه‌کیش بووبێن که‌ڵکی وه‌رگرتووه, به‌ڵام هه‌ندێک جار به هه‌ندێک هۆ رێژه و خێرایی ئه‌م شێوازه له زیاد و که‌میی دایه.”
ئاهەنگەری گوتیشی "به باوه‌ڕی من له‌م پەیوه‌ندییه‌دا ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی قۆناغی نوێێ خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتیش شوێندانه‌ره."
لەبارەی هەڵوێستی چوار سەد چالاکوانی سیاسی و مەدەنیی کوردی ڕۆژهەڵات لەدژی چالاکی و خەباتی ڕەوای حیزبەکان و بەتایبەت حدکا ئەو چاو‌دێر سیاسییە ئاشکرای کرد "ئه‌و ڕێژه‌یه به‌ناو چوارسه‌د که‌س بوون، له به‌دواداچوونێکدا که هه‌ندێک شاره‌زا کردیان، لیسته‌که به به زۆری نه‌ده‌گه‌یشتنه ٤٠ که‌س و ئه‌و ٤٠ که‌سه‌ش که‌سانی ناسراوی سه‌ر به ڕژیم بوون. له‌ڕاستیدا ئه‌وانه پارێزه‌ری ته‌مه‌ن و کیانی رژیمن، بۆیه خه‌ڵکیان بۆ گرینگ نییه. به‌هۆی ئه‌وه‌که به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌سیی خۆیان له حه‌یات و مانه‌وه‌ی ڕژیمدا ده‌بینن، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ هه‌وڵ بۆ مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ن، ده‌نا، سێداره بەگشتی کرده‌وه‌یه‌کی قیزه‌ون و دژه مرۆییه و شوێندانه‌ری نه‌رینی له‌سه‌ر ته‌ندروستی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی کۆمه‌ڵگە هه‌یه و خه‌ڵک تووشێ زیانی درێژخایه‌ن ده‌کات. ئه‌و ئێعدامانه نیشان ده‌ده‌ن که له ئێران‌دا شتێک به نێوی ئازادی بیروڕا بوونی نییه."
هەر لەم پەیوەندیەدا عەلی ئیسماعیل نژاد چالاکوانی سیاسی و مەدەنی بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: " ئەوەی دەگوترێ بۆ زۆر کەس دەرهەق بە لەسێدارەدانی بەکۆمەلی لاوانی کورد بێدەنگە، زۆر هۆکاری هەیە بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو ئێستا لەگەڵ ئەوەی رێژیم زۆر، هەوڵی سەرکوت و بێدەنگی خەڵک دەدا، بەڵام دەنگی ناڕەزایەتی تاکەکەسی و بەکۆمەڵی خەڵکی خۆرهەڵات زیاتر لە جاران دەێتە بەرگوێی و ئەوەش لە خۆیدا هەم هێمای ئازایەتییە و هەم هێمای ئەوەیە کە خەڵک دەرهەق بە چارەنوسی نەتەوەی خۆیان ئاستی بەرپرسایەتییان چووەتە سەرێ، بەڵام ڕەنگە گلەیی ئێوە ئەوە بێت کە بۆ هێندێ کەس کە لە بواری جۆراوجۆردا وەک چالاک ناسراون دەنگیان بەرزتر هەڵنابرن؟!! دیارە ئەو کەسانە دوو بەشن بەشی یەکەم کە زۆربەیان دەگرێتەوە کۆمەلێک کەسی نیشتمانپەروەرن! بێگومان سڵکردنەوە لە ئاوری سەرکوت و داپلۆسینی کۆماری ئیسلامی وایان لێدەکات بە پارێزەوە هەنگاو هەڵگرن و لێدوان بدەن."
لە درێژەدا ئەلی ئیسماعیل نژاد گوتیشی "ئەوە هەموو حەکایەتەکە نییە چونکە ئەو بەشە زۆرینەیە لەراستیشدا بێ تریبۆن و ئەگەر دەنگیش هەڵبڕن، دەنگیان زۆر ناڕوات و دەنگ ناداتەوە و بەشی دووەمیشان کەسانێکن کە سازکراوی دەستی کۆماری ئیسلامین بەو مانایەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەکاندا کەسی باوەڕپێکراوی خۆی هەبێت، ڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆ زۆر کەسی دارەدەستی خۆی پاڵ پێوەناوە هەتا بیانکاتە ڕۆژنامەنووس، شاعیر و ڕۆماننووس و... دیاردەیەک کە دەکرێ سیاسەتی ژدانۆڤی پێ بگوترێ ئەو کەسانە بە رێژە کەم و بە دەنگ ناڕەسەنن، بەڵام قسە و کرداریان چونکە تریبۆنیان لەبەردەستە، هەمیشە دەنگدەداتەوە و دەگاتە گوێی خەڵک جا هەر ئاکارێک بکەن! ئەگەر زیاتر بمانەوێت لەسەر ئەو بابەتە بدوێین."
هەر لە درێژەی ئەم پرسەدا ئەو چالاکوانە سیاسییە پێی وایە "لە سیاسەتی ژێدانۆفی کە بناغەی سیاسەتی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامییە هونەر لە ڕوانگەی رژیمی تۆتالیتێری وەک کۆماری ئیسلامی بەسەر دوپاژی "هونەری خۆی" و "هونەری ناخۆی" دابەش دەکرێت و ئەو رژێمە پاش ئەو دابەشکردنە بە هەموو توانای هەوڵ دەدا کە "هونەری خۆی" کە هونەرێکە لە چوارچێوەی قازانجی ئەودا دەگونجێت پەرە بگرێت و لق‌وپۆپی پێبدرێت و گەورە کرێتەوە و ئاسانکاری بۆ بکرێت و لە هونەری خۆییدا هونەرمەندی خۆییش لەدایک دەبێ و ئەو هونەرمەندە کەسێکە کە بوون و مانەوەی لە گرەوەی بوون و مانەوەی هونەری خۆی دایە، واتە رژێمی تۆتالیتێر بۆ ئەوەی هونەرمەندێک هونەری خۆی بۆ بەرهەم بێنێت، هونەرمەندەکەی پەروەردەی کردەوە و رێگای پێداوە و ئاسانکاری بۆ کردووە و پشتیگرتووە."
لە درێژەدا ڕایگەیاندا" رژێمی تۆتالیتێر هونەرمەند و هونەری خۆیی هەیە و هونەرمەندی خۆی لەڕاستییدا پیاو و راسپاردەکاری رژێمە!! رەنگە ئەو پیاو راسپاردەیە خاوەن بەهرەش بێت لە بەرانبەر ئەوە دیاردەیەدا ئێمە "هونەری ناخۆی"مان هەیە ئەو هونەر هەموو ئەو هونەرانە دەگرێتەوە کە رژێمە تۆتالیتێرەکان بە هی خۆیان نازانن، یان بە دژی خۆیانی دەزانن و لە قازانجی خۆی نابێنێ، هونەرمەندی ناخۆیشمان هەیە، هونەرمەندانی ناخۆیی لە رەژیمە تۆتالیتێرەکاندا بەردەام لەژێر فشار و زەختدان و پێکوڵ دەخرێتە سەر ڕێیان و دەرگایان لێ دادەخرێت و زەختیان دەخرێتە سەر لە کوردستان بەهۆی ئەوەی کە راگەیاندن چ کوردی و چ غەیرە کوردی قەت هەوڵی ئەوەی نەداوە دەنگی هونەرمەندی ناخۆی رژێم ببیستێ، هەمیشە گلەیی ئەوە دەکرێ کە هونەرمەندان بێدەنگن!! دیارە لێرەدا مەبەستی راگەیاندن ئەوەیە ئەو هونەرمەندانی کە رژێم گەورەی کردوونەوە بێدەنگن!! زۆر ئاساییە ئەوان بێدەنگ بنم چونکە ئەو تاقمە بەرهەم و دیاردەی دەستی رەژیمن و لە چوارچێوەی قازانج و بەرژەوەندیی رەژیمیش دەدوێن!! بەڵام "هونەرمەندانی ناخۆی رژێم" کە رژێم ناچاری کردوون خۆیان و هونەرەکەیان بچێتە ژێرزەمینەکان نە بێدەنگ و نە بێبەهرەن، بەڵام بەداخەوە ئەوان دەنگیان بەهۆی بێ تریبۆنی قەت ناگاتە گوێی کۆمەلگای جیهانی و کۆمەڵگەی کوردستان."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر