رۆژی چوارشه‌ممه سمینارێکی هاوبه‌ش له ژێر ناوی '' ژنانی کۆچبه‌ر له یه‌کیه‌تیی ئورووپا، خه‌بات بۆ ئه‌منیه‌تی کار'' له لایه‌ن چه‌ند رێکخراوی ئورووپایی له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی پارلمانی ئورووپا به‌ڕێوه‌چوو. بۆ ئه‌م سمیناره ئاننا هێد (Annq Hedh) و مالین بۆرک (Malin Bjok) ئه‌ندامانی پارلمانی ئورووپا وبهرپرسیارێک له کۆمیسیۆنی یهکیهیتی ئورووپا، نوێنه‌ری کومیته‌ی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی ئورووپا (EESC) و نوێنه‌ری تۆڕی ئورووپایی ژنانی کۆچبه‌ر (ENoMW) وتاریان پێشکه‌ش کرد. باسه‌کانی ئه‌م سمیناره لایه‌نی جۆراوجۆریی وه‌ک: چۆنیه‌تی دۆخی ژیانی ژنانی کۆچبه‌ر له ئورووپا له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و کار‌و داهات، هه‌ڵسه‌نگاندنێک له نێوان کاری ده‌وڵه‌تی و خسووسی بۆ ژنانی کۆچبه‌ر، گرفتی جیاوازی کولتوری بۆ ژنانی کۆچبه‌ر له ئورووپا، نه‌بوونی شانسی یه‌کسان له نێو ژنان و پیاوانی کۆچبه‌ر، بوونی جیاوازی له نێو وڵاتانی ئورووپایی به نیسبه‌ت ئاست و شێوه‌ی هه‌ڵسووکه‌وت و سه‌رمایه‌گووزاری بۆ ژنان و زۆر بابه‌تی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به ژنانی کۆچبه‌ر له یه‌کیه‌تیی ئورووپا هاتنه به‌ر باس و لێدوان.
شایانی باسه که ئه‌م سمیناره دوو کاتژمێری خایاند و هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری یه‌کیه‌تیی ئورووپا به‌شداری ئه‌م سمیناره بوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر