۱۳۹۳ آذر ۲۰, پنجشنبه

بەشداریی نوێنەری حیزب لە بلژیک لە کۆنفرانسی ' پێوه‌ندیگرتن بۆ به‌هاو پێوه‌ره‌ی دێموکراتیک'دا

به به‌شداری کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یەکیەتیی ئورووپا، کۆنفرانسێک له ژێر ناوێ ' پێوه‌ندیگرتن بۆ به‌ها و پێوه‌ره‌ی دێموکراتیک' له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی پارڵمانی ئورووپادا به‌رێوه‌چوو. 
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد بۆ ئه‌م کۆنفرانسه، کۆمه‌ڵێک لێکۆڵه‌رو که‌سایه‌تیی شاره‌زا له بواری خه‌باتی سیاسی‌و راگەیاندن له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و ئورووپا بانگهێشت کرابوون‌و  کۆنفرانسەکە له لایه‌ن خاتوو ماریتا سخاکه، نوێنه‌ری پاڕڵمانی ئورووپا له لیستی لیبراڵ دیموکراته‌کان به‌رێوه‌چوو. 
نه‌دیم مونلا سه‌رۆکی پێشووی تیڤی داهاتوو، ئارمه‌ند مسته‌وفی به‌رێوه‌به‌ری رادیۆ فه‌ردا، ماهیر حه‌موود ئێدیتۆڕی پێشووی لە' هه‌واڵی رۆژانه‌ی میسر' ؛ ئالێکس گلادسته‌ین له بنیاتی مافی مرۆڤ، شه‌هریار ئاهی له ئه‌نیستیتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باکوری ئافریقا، سیلڤیۆ گۆنزاتۆ به‌رێوه‌به‌ری به‌شی مافی مرۆڤ‌و دێموکراسی له رێکخراوی ئی ئی ئه‌ی ئێس؛ لیۆن ویلمس له رێخکراوی چاپه‌مه‌نی ئازاد و بێ‌سنوور، فرێد پێترۆسیانس لە رادیۆ فه‌ردا به‌شداری ئەو کۆنفڕانسە بوون‌ و هه‌ر کام له کۆڕگێران ئەزموون‌ و بۆچوونی خۆیان له‌مه‌ر چۆنێتی گوازتنه‌وه‌ی به‌ها و پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنایه به‌رباس. 

http://www.kurdistanukurd.com/ku/chalaki_dreje.php?id=912

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر