کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یەکیەتیی ئورووپا له‌گه‌ڵ دیه‌گۆ پینتۆ، سکرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئورووپا دیدار‌و چاوپێکەوتنی کرد.
له‌م دیداره‌دا سه‌ره‌تا کاوە ئاهه‌نگه‌ری باسێکی سه‌باره‌ت به دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئێران و کوردستان به تایبه‌تی هێنا ئاراوه، هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به گرینگی ئاشتی‌و دێموکراسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ته‌جرووبه‌ی یەکیەتیی ئوروپای به پرسێکی گرینگ بۆ گه‌لانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ناوبرد.
سکرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئورووپاش وێڕای ئاماژه به مێژووی ٦٦ ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئورووپا، باسێکی سه‌باره‌ت به ته‌جرووبه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له باکوور و ئافریقا کرد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئێرانی به تایبه‌تی بۆ ئوروپا به گرینگ وه‌سف کرد و له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، چۆنێتی هاوکاری دوولایه‌ن و هه‌روه‌ها بارودۆخی ئۆپوزیسیونی کۆماری ئیسلامی هاته به‌ر باس.
http://www.kurdistanukurd.com/ku/hewal_dreja.php?id=10297
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر