رۆژی دووشه‌ممه کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا، له‌گه‌ڵ ریچارد هازلوود ( Richard Hazlewood) راوێژکاری سیاسی گروپی کۆنسێرڤاتیڤ و رێفۆرمیستی پاڕلمانی ئوروپا دیداری پێک هێنا.
له‌م دیداره‌دا کۆمه‌لێک باسی تایبه‌ت به ئێران، ناوچه، روانینی سیاسی گروپی ناوبراو له سه‌ر ئێران، کوردستان و ئێستا و داهاتووی ئه‌م وڵاته هاتنه به‌ر باس.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کاندا، له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوه‌کی و گفتوگۆی وڵاتانی 5+1 له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و داهاتووی ئه‌م که‌یسه و سیاسه‌ته‌کانی گروپی کۆنسێرڤاتیڤ و رێفۆرمیستی گفتوگۆ کرا. ئاهه‌نگه‌ری وێڕای راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به چه‌کی ناوه‌کی، جه‌غتی له سه‌ر دۆخی مافی مرۆڤ و نه‌بوونی دێموکراسی و ئازادی له ئێران‌دا کرده‌وه و پێداگری و دانی به‌های زیاتری وڵاتانی 5+1 به که‌یسی دێموکراسی و مافی مرۆڤ له وتووێژه‌کاندا، به پێویست زانی.
.
http://www.kurdistanukurd.com/ku/hewal_dreja.php?id=10173
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر