داعیش ده‌توانێ:
- داعیش ده‌توانێ پلان و بۆنه‌یه‌ک
بێ بۆ پێکهاتنی گۆڕان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
- داعیش ده‌توانێ پیلان و بۆنه‌یه‌ک بێ بۆ پێک هاتنی سێ کوچکه‌ی هاوپه‌یمانێتی کۆماری ئیسلامی، شیعه‌ی عێراق (نوری مالکی) و داعیش.
- داعیش ده‌توانێ پیلان و بیانوویه‌ک بێ بۆ خستنه مه‌ترسی هه‌رچی زیاتری حکومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌منیه‌تی و نیزامی هه‌رچی زیاتر له رێگای سپاسی قودس و به‌در و خستنه مه‌ترسی که‌سێتی سیاسی و میللی کورد له باشوور به گشتی و مه‌ترسی گیانی هه‌رچی زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتییه‌کان له باشوور.
- داعیش ده‌توانێ پیلانێک - بیانوویه‌ک بێ بۆ راگرتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له باکوور.
- داعیش ده‌توانێ پیلانێک بێ ( وه‌ک گووتار) به دژی گوتاری میللی دێموکراتیکی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
- داعیش ده‌توانێ پیلانێک بێ بۆ پێک هێنانی مه‌ترسییه‌کی درێژخایه‌ن بۆ سه‌ر نیچمه ده‌سته‌لاتێکی کوردستانی له باشوور.
- داعیش ده‌توانێ پیلانێک بێ بۆ به شکست گه‌یاندنی ره‌وتی سێکۆلارخوازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سازش و سازانی زل هێزه‌کان له داهاتوویه‌کی نزیکدا له‌گه‌ڵ داعیش وه‌ک گووتارێکی ره‌سمی سیاسی- ئیسلامی.
- داعیش ده‌توانێ بیانوویه‌ک بێ بۆ به پێکهاتن و په‌روه‌رده و گه‌وره‌بوونی نه‌خۆشی ئیستبداد له نێو ده‌سته‌لاتی کوردی‌دا.
- داعیش ده‌توانێ پیلان و بیانوویه‌ک بێ بۆ سه‌رکووت کردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به خێرایی و شیده‌تێکی زیاتره‌وه له رێکاری ئه‌منیه‌تی، نیزامی، ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه.
- داعیش ده‌توانێ پیلان و بیانوویه‌ک بێ بۆ سه‌رکووتی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له رۆژهه‌لاتی کوردستان.
- داعیش ده‌توانێ مه‌ترسی بێ بۆ سه‌ر خه‌باتی شووناسخوازانی کورد له رۆژهه‌ڵات و باکوور و رۆژئاوا.
- داعیش ده‌توانێ پیلان و بیانوویه‌ک بێ بۆ بهرهورووکردنهوهی په‌یره‌وانی دینه جیاوازه‌کانی نێو کورد له هه‌مبه‌ر یه‌کتر.
- داعیش ده‌توانێ پیلانێک بێ بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو به دژی کورد و ده‌ست به سه‌رداگرتنی هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی خه‌باتێکی خوێناوی و مێژوویی میللی- دێموکراتیک.
....
بۆیه پێویسته کورد به گشتی و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان به تایبه‌تی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تیتر داعیش زۆر به جیددی بگرن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر