۱۳۹۳ آبان ۲۳, جمعه

کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری حدک له‌ بلژیک له‌گه‌ڵ راوێژکاری سیاسیی هاوپه‌یمانی ئورووپای ئازاد‌

کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری حدک له‌ بلژیک له‌گه‌ڵ راوێژکاری سیاسیی هاوپه‌یمانی ئورووپای ئازاد‌

کۆبوونه‌وه‌وه‌یه‌ک له نێوان راوێژکاری سیاسیی هاوپه‌یمانی ئوروپای ئازاد‌و نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ بلژیک به‌ڕێوه‌چوو
رۆژی پێنج‌شه‌ممه، 22 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌گه‌ل خاتو ئێوا بیدانیا، ڕاوێژکاری سیاسیی هاوپه‌یمانی ئورووپای ئازاد له ئۆفیسی بروکسێل کۆبۆه‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری وێرانی ناساندنی هه‌ندێک به‌های هاوبه‌ش له نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و هاوپه‌یمانی ئورووپای ئازاد وه‌ک: مافی دیاریکردنی چاره‌نووس‌و دێموکراسی‌و مافی مرۆڤ، ئاماژه‌ی به مێژووی خه‌باتی حیزبی دێموکرات بۆ ده‌ستهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌و دێموکراتیکه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێراندا کرد.
کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری به ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ گرینگیی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆ یه‌کیه‌تیی ئورووپا ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی دێموکراتیزاسیۆنی ئێران‌و نه‌هادینه‌ نه‌بوونی به‌ها دێموکراتیکه‌کان له‌م وڵاته‌‌و خه‌بات‌و تێکۆشانی گه‌لانی ئێران‌و یه‌ک له‌وان کورد بۆ گه‌یشتن به‌ ماف‌و ئازادییه‌کانیانی کرد.
له‌و دیداره‌دا خاتوو "ئێوا بیدانیا"ش وێرای ده‌ربڕینی پێخۆشبوونی به نیسبه‌ت پێکهاتنی ئه‌م دیداره، باسێکی کورتی سه‌باره‌ت به ئیفا، هاوپه‌یمانی ئوروپای ئازاد، بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به گه‌ڵانی بنده‌ست‌و مکانیزمی کار و چالاکی ئیفا سه‌باره‌ت به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس‌و  دێموکراسی‌و مافی مرۆڤ کرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون‌و پێوه‌ندیی نێوان ئیفا‌و گه‌لانی بێ‌ده‌وڵه‌ت کردو داوای کرد که‌و دیدارو چاپێکه‌وتنانه‌ بۆ باس‌و راوێژ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ به‌ردوام بن.

http://www.kurdistanukurd.com/ku/chalaki_dreje.php?id=883 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر