۱۳۹۳ آبان ۲۶, دوشنبه

هێڵی سوور


به باوه‌ڕی من به هۆی باروودۆخی تایبه‌تی کوردستان و قۆناغێکی هه‌ستیار که ناوچه‌که‌ تێیدایه، باشتره وایه که چه‌ند ئه‌سڵ بکرێته‌ هێڵی سوور بۆ هه‌موو کوردێک و ئه‌م هێڵانه‌ش له لایه‌ن ئه‌حزاب، رێکخراوه‌ و رووناکبیران و چالاکانی مه‌ده‌نی و ئه‌ده‌بی کورده‌وه به جیددی بپارێزرێ و به که‌س ئیزن نه‌درێ بۆ به‌زاندنی ئه‌م هێله سوورانه. به چاو خشاندنێک به سه‌ر نه‌یار و ناحه‌زانی کورد له لایه‌ک و دێموگرافی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باری ئایینی و زاراوه‌ و جوگرافی و باروودۆخی حیزبه‌کانی کوردستان له لایه‌کی‌تره‌وه، باشتره وایه که بێ رێزی به:
• هه‌ر حیزب و لایه‌نێکی سیاسیی کورد
• هه‌ر ئایین و دیندارێکی کورد
له لایه‌ن هه‌ر کوردێکه‌وه وه‌ک هێڵی سوور چاو لێ بکرێ و راپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌رکه‌ش له لایه‌ن ئه‌و فاکتۆرانه‌ی سه‌ره‌وه چاوه‌دێری بکرێ و که‌رامه‌تی سیاسی و ئایینی کورد( به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه) بپارێزرێ.
هۆکاری ئه‌م پێشنیاره‌: به هۆی ئه‌وه‌که ئێمه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ نین و هه‌موو کورد له یه‌ وڵاتدا ناژیت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین حیزبی سیاسی- نیزامی و چه‌ند ئایین و زاراوه‌ین، به باوه‌‌ڕی من باشتره که پاراستن و به‌رگری له که‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی ببێته ئه‌سڵێکی ئه‌خلاقی و نیشتمانی بۆ هه‌موو کوردێک. ئه‌رکی په‌ره‌ پێدان و جێگیرکردن و پاراستنی ئه‌م به‌هایه‌ش ده‌که‌وێته سه‌رشانی حیزب و رێکخراوه بژارده‌کان. بۆیه هه‌ر که‌س که ئه‌م به‌هایه بناسێ ( شووناس و که‌سێتی و یه‌کێتی کورد)، پێویسته به‌رگریشی لێ‌بکات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر