رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ١٩ی نوامبر کۆنفرانسێک له‌سه‌ر ره‌وشی کوردانی ئیزه‌دی له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی پارڵمانی ئوروپا به‌رێوه‌چوو.
ئه‌م کۆنفرانسه له‌لایه‌ن خاتو ' ئانا گۆمێز' ئه‌ندامی پاڕلمانی ئورووپا له سه‌ر لیستی سۆسیال دێموکراته‌کان‌و حیزبی پارتی گه‌ل ( ه د پ) و ئه‌نیستیتۆی کورد له بروکسێل به‌ڕێوه چوو و، بۆ ئه‌م کۆنفرانسه‌ش ' ژۆزێف وه‌یدن هۆلزێر' ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا هاورێ له‌گه‌ڵ ئانا گۆمێز کۆنفرانسه‌که‌یان به‌رێوه برد و چوار که‌س وتاریان پێشکه‌ش کرد که بریتی بوون له:
فیکره‌ت ئیگرێت ، نوێنه‌ری پێوه‌ندییه بیانییه فێدراسیۆنی ئێزه‌دییه‌کان له ئورووپا؛ عه‌لی ئاتالان، جێگری سه‌رۆکی فێدراسیۆنی ئیزه‌دییه‌کان له ئورووپا، ئه‌یوب دۆروو، نوێنه‌ری ئوروپای حیزبی دیموکراتیکی گه‌ڵ ( ه د پ)و ریمان توزون، به‌رپرسی پێوه‌ندییه خاریجییه‌کانی یه‌کێتی سریانییه‌کان له ئورووپا.
له‌م کۆنفرانسه‌دا وێڕای به‌رزنرخاندنی خه‌باتی کورده‌کان به دژی تێرۆریستانی داعش، داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به گشتی و یه‌کیه‌تیی ئورووپا به تایبه‌تی بۆ به هاناچوونی کوردانی ئێزه‌دی و کۆبانێ کرا. ئانا گۆمێز ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا له وڵامدا ته‌ئکیدی کرد که کورده‌کان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناوچه‌که به گشتی پێویسته بۆخۆیان به‌ر له هه‌موو هێزێک له سه‌ر ئه‌ساسی هێزی خۆیان، خۆیان بپارێزن و فشار بۆ یه‌کێتی ئوروپا بۆ پشتیوانی خه‌ڵک ئیدامه بده‌ن.
شایانی باسه که هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزب بۆکاروباری یه‌کێتی ئورووپا له‌م کۆنفرانسه‌دا به‌شدار بوو.
|
http://www.kurdistanukurd.com/ku/chalaki_dreje.php?id=889
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر