له به‌رنامه‌ی "ڕوانگه" ئه‌مڕۆدا تاوتۆی دوو مژاری جیاواز ده‌که‌ین. له به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌که‌دا، ده‌په‌ڕژێینه سه‌ر پرسی ڕێبه‌ری داهاتووی کۆماری ئیسلامی ئێران. عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئێران ته‌مه‌نی زۆر له سه‌ره و وه‌ک هه‌واڵه‌کانیش ده‌ڵێن ناساخه و هه‌ر بۆیه پرسی دۆزینه‌وه‌ی ڕێبه‌ری داهاتووی ئه‌و وڵاته له ئارادایه.
پێشتریش نێوی که‌سانی
وه‌ک ئایه‌توڵا شاهڕوودی و ئایه‌توڵا
لاریجانی بۆ جێگری ڕێبه‌ر له لایه‌ن
هێندێک له چاوه‌دێرانه‌وه هاتبوه
ئاراوه به‌ڵام ئێستا نێوی برایم ڕه‌ئیسی
زۆر ده‌بیسرێت.
ڕه‌ئیسی که ده‌گوترێت
زۆر له ڕێبه‌ری ئێران و سوپای پاسداران
نزیکه چه‌ند حه‌وتوویه‌که ده‌ستی
کردووه به ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی سیاسی
ڕۆژ. هه‌روه‌ها
له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا وه‌ک
ئایه‌توڵا ناوی براوه و ده‌ستی به
گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی باڵای فه‌قێیان
کردووه که ته‌نیا ئایه‌توڵا کان له
ئێران ده‌یڵێنه‌وه.
چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه ڕه‌ئیسی وه‌ک ڕێبه‌ری ئاینده‌ی
ئێران هه‌ڵبژێردرێت؟ ڕه‌که‌به‌ره‌کانی
پاوانخواز یان لایه‌نی به‌رانبه‌ری
چه‌ند ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و
بڕیاره بن و ڕێگه نه‌ده‌ن ڕه‌ئیسی
ببێته ڕێبه‌ری داهاتووی ئێران؟
له به‌شی دووهه‌می
به‌رنامه‌که‌دا، باس له ئه‌گه‌ری
له سێداره‌دانی خانم زه‌ینه‌ب
سه‌کاوه‌ند ده‌که‌ین که له 17
ساڵه‌ی دا به
کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی تاوانبارکراوه
و ئێستا له 22
ساڵه‌ییدا و دوای
ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ی به مردوویی له
دایک بوو ده‌گوترێت له مه‌ترسی له
سێداره‌دان دایه.
ڕێکخراوی لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئه‌م خانمه
له 15 ساڵه‌ییدا
به شوودراوه و دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی
زۆر دانی پێدا هێناوه که هاوسه‌ره‌که‌ی
خۆی کوشتوه و به سێداره مه‌حکوم
کراوه. به‌ڵام
دواتر گوتوویه‌تی که ئه‌و هاوسه‌ره‌که‌ی
خۆی نه‌کوشتوه و بێ تاوانه.
پرسیار ئه‌وه‌یه
که بۆچی کۆماری ئیسلامی سه‌ره ڕای
ئه‌وه‌ی کونوانسیۆنی مافه‌کانی منداڵانی
واژۆ کردووه هێشتا به‌رده‌وامه له
له سێداره‌دانی ئه‌و تاوانبارانه‌ی
که له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا تاوانیان
ئه‌نجام داوه.
له سێداره‌دانی
تاوانباران به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی
به تۆمه‌تی کوشتنی هاوسه‌ره‌کانیان
سزای سێداره‌یان به سه‌ردا ده‌سه‌پێت
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کولتوری سونه‌تی
پیاوسالار له کۆمه‌ڵگادا یان کاردانه‌وه‌ی
کولتوری ئایدولۆژیای ده‌سه‌ڵاتدار له
ئێران دایه.
بۆ بیستنی ئه‌م گفتوگۆیه تکایه له سه‌ر لینکی خواره‌وه کلیک بکه‌ن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر