۱۳۹۵ مهر ۱۷, شنبه

کاک هێمن سه‌یدی ده‌فه‌رموێ: شه‌ل نیه و پای شکاوه


یه‌که‌م جاره که ده‌مه‌وێ روو له رێزدار کاک هێمن سه‌یدی بکه‌م و سه‌باره‌ت به نووسراوه‌که‌ی که له سه‌ر به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدکا له رێوره‌سمی سه‌ربه‌خۆیی عه‌ره‌بستانی سعوودی نووسیوێتی، چه‌ند تێبینی خۆم ئاراسته‌ی به‌رێزیان بکه‌م. هه‌رچه‌ند به‌ڕێزیان زۆر جار به زمانی '' ئولتیماتوم'' دواوه، من نه‌ک به‌و زمانه به‌ڵکوو ئاره‌زوو ده‌که‌م ئاخرین جاریشم بێ که وه‌ها نووسینێکی په‌رچه‌کرداری بڵاو ده‌که‌مه‌وه.



به بۆچوونی من هه‌ر له داڕژتنی سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که‌ی ڕا بگره تا پاراگرافی کۆتایی واته په‌راوێزی ره‌خنه‌که‌ی پڕه له هه‌ڵه‌ی مێتۆدیک و سیاسی. له‌م سه‌ردێڕه‌دا به هه‌ردوو باردا بێ‌ڕێزی ده‌کات و حدکا به '' بێ پڕێنسیپی'' و '' بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی'' ناودێر ده‌کات. له درێژه‌دا وه‌ک بڵێی زیاتر له ئه‌ندامێکی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا، پێوه‌ندی کاری و سیاسی له‌گه‌ڵ به‌رێزان کاک مسته‌فا هیجری و کاک شاهۆ حوسێنی هه‌بێ و ته‌نانه‌ت بگره ئاگای له چه‌ند و چۆنی کاری ئۆرگانی به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب هه‌یه بۆیه زۆر به تێڕادیوی ده‌نووسێ:'' به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی کاک شاهۆ حوسێنی و کاک مسته‌فا هیجری.....'' که به باوه‌ڕی من لێره‌دا رێزدار سه‌یدی ده‌کرێ وه‌ک سۆسیالیست و باوه‌ڕمه‌ندێکی ئایدیۆلۆژیای چه‌پ دژی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک عه‌ره‌بستان بێ به‌ڵام خۆ ناکرێ سیسته‌می کاری ئۆرگان و چه‌ند و چۆنی پێوه‌ندی نێوان سکرتێری حیزبێک و ئۆرگانی به‌ڕێوه‌به‌ریی واته ده‌فته‌ری سیاسی‌یه‌که‌ی به پێی حه‌ز و ئیدئۆلۆژی شه‌خسی لێک بدرێته‌وه و ته‌نانه‌ت به دوور له پڕێنسیپ بنووسی:'' لێره‌دا به‌لام ده‌مهه‌وێ وشیاری بده‌م به به‌ده‌نه‌ی حدکا و رێبه‌رایه‌تێکه‌ی که کۆنگره‌ی شازده‌یان له پێشه. زۆرجار باس له‌وه ده‌کرا که کاک حه‌مه نه‌زیف خه‌ریکی ده‌ورلێدانی کاک مسته‌فایه و چاوی له کورسێکه‌ی بریوه. له‌ زۆر سه‌رچاوه ده‌بیسرا که بۆخۆی پێوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ل مه‌سرور بارزانی دامه‌زراندوه و ده‌سگای ئه‌منی موازی ساز کردوه.''
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که پێش ئه‌م چه‌ند خه‌ته وته‌ی کۆنسوولی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌کاته بۆچوون و راپۆرتی نوێنه‌ری حدکا له‌و رێوڕه‌سمه و پێیوایه که نوێنه‌ری حدکا به شان و باڵی عه‌ره‌بستانی‌دا هه‌ڵ‌گوتوه!! له حالێکدا له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه:'' ناوبراو ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە لە ساڵی ١٩٢٣وە تا ئێستا لە بواری پێشەسازی و بەرهەمهێنان کرد و ڕایگەیاند ئێمە هەوڵی بەردەوام دەدەین لەگەڵ دۆستەکانمان زیاتر خزمەت بە مرۆڤایەتی بکەین''.
دڵنیام که رێزدار کاک هێمن کوردی‌زانێکی لێهاتووه و ده‌زانێ که کۆنسولی عه‌ره‌بستان ده‌لێ له باری پیشه‌سازی و به‌رهه‌م هێنانه‌وه(تولید) خزمه‌تی کردوه نه‌ک دێموکراسی و مافی مرۆڤه‌‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م نووسینه کورته‌دا دیسان به زمانی هه‌ڕه‌شه و ئۆلتیماتۆم ده‌نووسێ:'' باس کردن له نرخه‌کانی ئه‌و سیاسه‌ته چ له باری ئه‌خلاقێ‌وه چ له باری سیاسی و پرستیژه‌وه بۆ مه‌جالێکی دیکه راده‌گرم و ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌لێم که بۆ هێزێکی دیموکرات و مودده‌عی خه‌بات به دژی دواکه‌وتوویی ئیسلامی، ئه‌و پێوه‌ندیانه زۆر گران ته‌واو ده‌بێ و زه ره ره کانی زۆر له ده‌سکه‌وته‌کانی زیاتر ده‌بێ.''. نازانم به‌شداری کردن له رێوره‌سمی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بستان چ دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق و سیاسه‌ت و پرێستیژه‌وه هه‌یه و چۆن بۆ حیزبی دێموکرات گران ته‌واو ده‌بێ؟ ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌لێم که ئه‌گه‌ر چاوی خۆمان بکه‌ینه‌وه و بڕوانینه فه‌لسه‌فه‌ی وجودی حیزبی دێموکرات، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که حیزبی دێموکرات به مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی شۆڕشێکی نه‌ته‌وه‌یی- دێموکراتیک و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و مه‌مله‌که‌تداری بنیات‌نراوه، نه‌ک قاڵکردنه‌وه‌ی (ریختگری) گه‌ڵ له قالبێکی ئیدئۆلۆژیکدا. ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکراتی حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه کابینه و ده‌وڵه‌ت پێک بێنێ (بێ‌گوومان به دوای وه‌رگرتنی ده‌نگی خه‌ڵک) بۆ ده‌بێ پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ وڵاتان و ده‌وڵه‌تانی هاوسێ بێ پڕێستیژی و بێ ئه‌خلاقی بێ؟؟
له درێژه‌دا باس له '' کوده‌تا''ی کاک حه‌مه‌ نه‌زیف قادری ده‌کات که من ئه‌وه به شکاندنی سنوور و پڕێنسیپه‌کان ده‌زانم و هیچی تر. هه‌ر بۆیه به راحه‌تی ته‌داخول له کاروباری حدکادا ده‌کات و ئه‌ندامانی حدکا بۆ به‌رێوه‌بردنی '' نیمچه کوده‌تا''یه‌ک هانده‌دات.
به‌رێز سه‌یدی له په‌راوێزی بابه‌ته‌که‌یدا دیسان به زمانی هه‌ڕه‌شه باس له چه‌ند و چۆنی هه‌ڵسووکه‌وتی خۆی له داهاتوودا به نیسبه‌ت حیزبی دێموکرات ده‌کا و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه بێ، رێبه‌ریی حدکا به لادان له رێباز ( جا نازانم مه‌به‌ستیان کام رێبازه) و بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی سیاسی و ته‌شکیلاتی تاوانبار ده‌کات. به باوه‌ڕی من به‌ڕێزیان ده‌یتوانی له تویێ نامه‌یه‌کدا هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی که له روانگه‌ی به‌ڕیزیانه‌وه لادان له رێباز و کێشه‌ و خه‌تای سیاسی و ته‌شکیلاتین، ئاماژه‌یان پێ بکات و بۆ به‌رێز سکرتێری گشتی یان ده‌فته‌ری سیاسی حدکای بنێرێ.
له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم به کاک هێمن سه‌یدی له کۆتاییدا هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ به ئاوات ده‌خوازم.
-------------------------------
پ.ن: بەرێز کاک هێمن وەک یەکەم وڵامدانەوە منی لە لیستی خۆی سڕیەوە. شەرتی دیالۆگ قەبووڵی یەکترە نەک سڕینەوە
Hemn Seyedi
LikeShow more reactions
Comment

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر