ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە پێوەندی لەگەڵ خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و کەسایەتی ئاکادمیک وتووێژی پێک هێناوە کە
دەقەی ئەم وتووێژانە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیاوە بڵاو دەکرێتەوە.
ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەم پێوەندییەدا لەگەل "کاوە ئاهەنگەری" چالاکی
سیاسی وتووێژێکی لەم بارەیەوە پێک هێناوە.
دەقی وتووێژەکە:
١ـ دەسپێکردنەوەی قۆناغی نوێی خەبات لە لایەن
حیزبی دێموکرات چ کاریگەرییەکی لە سەر هاوکێشە سیاسییەکانی ئێران و ناوچەکە دەبێت؟
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ده‌ستپێک و ئاکامه‌کانی ڕاسانی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران، به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م ڕاسانه زۆر زوو توانی له ئاستی ئێرانی،
ناوچه‌یی و جیهانیدا ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێ. سەرنجدان یان جێی سەرنج‌بوونی
ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌م سێ به‌سته‌ره‌دا که ئاماژه‌م پێکردن،
ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر قورسایی و جێگه و پێگه‌ی حیزبی دێموکرات له ئاستی ئێران و ناوچه‌دا.
مادام ڕاسانی حیزبی دێموکرات ده‌توانێ جێی سەرنج و بایه‌خ پێدان بێ، حیزبی دێموکرات
و پرۆژه و چالاکیی سیاسیشی ده‌توانێ له سه‌ر چاره‌نووسی کورد له ئێران و ناوچه‌شدا
کاریگه‌ر و شوێندانه‌ر بێ. ئه‌مجاریش ده‌رکه‌وت که حیزبی دێموکرات جیددیترین، به‌هێزترین
و شوێندانه‌رترین دژبه‌ری کۆماری ئیسلامییه، که‌وابوو چ بۆ کورد و چ بۆ غه‌یری کورد
ده‌توانێ جێی بایه‌خ و لێ‌وردبوونه‌وه بێ.
٢ـ ئایا ڕاسانی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
دەبێتە هۆی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات؟
ئه‌گه‌ر چاو له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو بکه‌ین، چه‌شنێک له بۆشایی ته‌شکیلاتی-
نیزامی له ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه، توانی ببێته به‌شێک
یان هۆکارێکی شوێندانه‌ر له سه‌ر ڕه‌وتی ئینشعابه‌کان. به دوای ئینشعابه‌کانیش به هۆی
نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی جیددی و مه‌یدانی، پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌کان زۆر به لاوازی
ده‌ڕۆیشتنه پێش و به داخه‌وه تا ئێستا یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان
سه‌ری نه‌گرتوه. به‌ڵام به دوای ڕاسانی نوێی حدکادا، ده‌بینین که '' خه‌ته‌ری دوژمنی
هاوبه‌ش'' توانی له سه‌ر هاوفکری و هاوکاریی ئه‌منییه‌تی و نیزامی نێوان هێزه‌کان زیاتر
شوێندانه‌ر بێ. ئه‌وه نیشانه‌یه‌کی باش و ئه‌رێنییە بۆ حیزبه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
بۆ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی جیددی به دۆخی هه‌نووکه‌یاندا. به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کوردیش سه‌ر نه‌گرێ، بۆ هه‌رچی باشتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
دۆخی ئاڵۆزی هه‌نووکه و داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئێران به تایبه‌تی،
زۆر پێویسته که حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات چ له تویێ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا چ لانیکه‌م
له ستادێکی هاوبه‌شی سیاسی- نیزامی‌دا، به هێزتر و کاریگه‌رتر ده‌رکه‌ون.
٣ـ پێشەنگەبوونی حیزبی دێموکرات لە دەسپێکردنەوەی
دووبارەی خەباتی نوێ لە ڕۆژهەڵات چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
پێشه‌نگبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به شتێکی نامۆ و نوێ نازانم و
نابینم. حیزبی دێموکرات یه‌که‌م حیزبی مۆدێڕنی هه‌موو کوردستانه و ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی
میللی- دیموکراتیکی کورد له ئێران‌دا بووه.
به داخه‌وه زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه و هه‌ڵقوڵاوی نێو خه‌ڵکی خۆیه‌تی
به هه‌موو چین و توێژێکه‌وه. به چاوخشاندنێک به ڕابردووی حیزبی دێموکرات، بۆ من پێشه‌نگی
حیزبی دێموکرات ده‌که‌وێته خانه‌ی '' ئه‌رک'' و وه‌ک بیچم و تایبه‌تمه‌ندی '' بوونی
سیاسی'' حیزبی دێموکراتی ده‌بینم. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ش پێموایه پێویسته له نێو خۆماندا
زیاتر که‌م کاری و که‌م کۆڕییه‌کان بخرێنه به‌ر باس و لێکدانه‌وه و حیزبی دێموکرات
به پێداچوونه‌وه و چاکسازی ده‌توانێ وه‌ک هه‌میشه پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی میللی- دێموکراتیکی
کورد له ئێران‌دا بمێنێته‌وه.
٤ـ بە گشتی ڕا و بۆچوونی ئێوە لە سەر ڕاسانی حیزبی
دێموکرات چیە؟
به چاوخشاندێک به سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه به گشتی و وڵاتانی ئێران و دراوسێکانی
به تایبه‌تی، پێداچوونه‌وه و نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی خه‌بات ئه‌مرێکی حه‌یاتی و زه‌رووریه.
ڕاسانی حیزبی دێموکراتیش له ڕاستیدا په‌که‌یجێکی موبارزاتی چه‌ند ڕه‌هه‌ندیه که به
له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌نووکه و داهاتووی ناوچه‌که به گشتی و ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
به تایبه‌تی، له لایه‌ن ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکراته‌وه هاتۆته ئاراوه. پێویسته ئه‌وه‌ش
بگووترێ که ڕاسان ته‌نیا به‌رگری و خه‌باتی چه‌کدارانه نیه به‌ڵکوو وه‌کی باسکرا،
گرێدانی هه‌موو جۆره‌کانی خه‌باته که له ڕاستیدا پشتیوان
و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر