۱۳۹۵ تیر ۱۸, جمعه

ئه‌وڕۆ

ئه‌وڕۆ
ئه‌وڕۆ تێر تێر چاو له چاوه‌کانی کاوه و سه‌رکه‌وت ده‌که‌ین و به‌لێنمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌وڕۆ ده‌ڕۆینه نێو قوڵایی نیگای دایکی ئه‌م دوو شه‌هیده و له‌گه‌ڵ بزه‌ی سه‌ر لێوی خۆشه‌ویسته‌کانیان ده‌یکه‌ینه ره‌شبه‌ڵه‌کی به‌رخۆدان.
ئه‌وڕۆ خوێنی شه‌هیدانی تازه‌مان ده‌که‌ینه کل و سوورمه‌ و سۆمای دوارۆژمانی پێ ده‌بینین. 
ئه‌وڕۆ به دڵێکی پڕ له هیوا به دایکانی کوردستان ده‌لێین، تکایه که‌مێک سه‌بر بگرن، ئازادی چاوڕوانمانه. 
ئه‌وڕۆ به دوژمنانمان ده‌لێین قوڕبه سه‌رتان مه‌گه‌ر نازانن ئه‌مڕۆکه هه‌موو کوردستان پێشمه‌رگه‌یه؟
ئه‌مڕۆ ئیتر ئێمه ناگرین و پێکه‌وه ده‌لێین خوێن رابه‌ره.
ئه‌مڕۆ ده‌لێین خوێن رابه‌ره....

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر