۱۳۹۵ خرداد ۴, سه‌شنبه

بۆچی؟

مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی به توانایه و تا ئێستا توانای حه‌ل کردنی زۆر پرسی له مێژووی خۆیدا هه‌بوه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆی ئه‌و پرسانه‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری رۆیشتوون، به قه‌ولی میشێل فۆکۆ (Paul Michel Foucault) ده‌گه‌رێته‌وه '' به مه‌وزووع '' کردنی‌یان. له بچووکترین شت را بگره تا گه‌وره‌ترین پرسی زه‌ینی، مادام نه‌تکرد به '' بابه‌ت'' نه پێشڤه‌چوونێک له ئارادا ده‌بێ نه حه‌ڵ و چاره‌یه‌ک، بۆیه هه‌وڵه‌کانیش زیاتر مانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ن تا چوونه پێش. کێشه‌ی سه‌ره‌کی له چۆنێتی ته‌عامولی ئێمه‌ به کێشه‌کان، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر عه‌لاقه و عاده‌تمان به '' نه‌تیجه'' و کۆتایی باسه‌کان نه‌ک، چۆنێتی و هۆکاری (چرایی) سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌‌کان. کاتێکیش نه‌مانتوانی هۆکار و سه‌به‌بی کێشه‌کان ده‌رهێنین، په‌نا ده‌به‌ینه حه‌دیسی هه‌میشه‌یی '' قه‌ناعه‌ت'' و به‌رچه‌سب و ئه‌و شه‌وه به ئاسووده‌یی ده‌گه‌یه‌نینه سبه‌ی...



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر