له ناوه‌ندی شار بووم، قه‌ڕه‌باڵغ بوو، ده‌تگووت فێستیڤاڵه. ده‌نگی موزیک ده‌هات. گۆڕانیه‌ک که ده‌قه‌که‌ی تێکه‌لێک بوو له سپانیایی و ئینگلیسی به ده‌نگی به‌رز بڵاو ده‌بۆوه. کۆمه‌لێک خه‌ڵک له سه‌ر بهردهفهڕشی نیو مه‌یدانه‌که یان دانیشتبوون یان به پێوه له جووڵه دابوون. ده‌تگوت سه‌ما ده‌که‌ن. هه‌ر چه‌ند هه‌موویان سه‌مایان نه‌ده‌کرد به‌ڵام زۆربه‌یان ئاوازه‌که‌یان به ده‌نگی بڵیند و وێكرا ده‌گوته‌وه، ئێره نه سپانیایه نه بریتانیا یان ئامریکای باکوور، ئێره بلژیکه و خاوه‌ن سێ زمانی جیاوازه، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وت که سپانیش و ئینگلیسی زمانه‌کان توانیبوویان هوونه‌ر و مۆسیقای خۆیان به ئوروپایی بکه‌ن.
کاتێک گۆرانییه‌که ته‌واو بوو، بیرم له مێژووی مرۆڤ به گشتی و دۆخی کورد به تایبه‌تی کرده‌وه. به خۆمم وت که مێژوو گۆڕه‌پانی سه‌پاندن و سه‌لماندنه. گه‌لان یان خۆیان سه‌پاند یان خۆیان سه‌لماند! ئێمه چیمان کرد؟! ژیان به جێ هێشتنی شوێن و ئاسه‌واره، له هه‌موو بوارێک‌دا؛ سیاسی و هێز، هوونه‌ری، که‌له‌پوور و نه‌ریت، داهێنان، زمان و ئه‌ده‌ب و ... هتد. ژیان گۆڕه‌پانێکه بۆ سه‌پاندن یان سه‌لماندنی بوونی خۆت. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م جاره کورد نه‌توانێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ یان بسه‌پێنێ، ئه‌وجار چارمان چ ده‌بێ؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر