۱۳۹۵ خرداد ۱۱, سه‌شنبه

بۆ که‌بوودوه‌ند



ئازادی شه‌رت و هه‌وێنی سه‌ره‌کییه بۆ ژیانێکی ئینسانی. ئازادی داڕژتنی نه‌خشه‌ی چۆن پێکه‌وه ژیانه. زێده‌ڕۆیی داگیرکه‌ران ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، باس له چۆنێتی روانین و تێگه‌یشتنمان له چۆن ژیان و چۆن مرۆڤ بوونمان ده‌کات. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌مان بێ خه‌مین، به‌ڵام که‌بوودوه‌ند باوه‌ری به ئازادیه، چوونکه له مێژه تێگه‌یشتووه که به بێ ئازادی نه سته‌مکار و نه ئه‌وه‌ی ژێرچه‌پۆکه‌یه‌ ناتوانن وه‌ک مرۆڤ بژین. بۆیه که‌بوودوه‌ند بڕیاری داوه هه‌تا ئازادی....

۱۳۹۵ خرداد ۴, سه‌شنبه

بۆچی؟

مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی به توانایه و تا ئێستا توانای حه‌ل کردنی زۆر پرسی له مێژووی خۆیدا هه‌بوه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆی ئه‌و پرسانه‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری رۆیشتوون، به قه‌ولی میشێل فۆکۆ (Paul Michel Foucault) ده‌گه‌رێته‌وه '' به مه‌وزووع '' کردنی‌یان. له بچووکترین شت را بگره تا گه‌وره‌ترین پرسی زه‌ینی، مادام نه‌تکرد به '' بابه‌ت'' نه پێشڤه‌چوونێک له ئارادا ده‌بێ نه حه‌ڵ و چاره‌یه‌ک، بۆیه هه‌وڵه‌کانیش زیاتر مانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ن تا چوونه پێش. کێشه‌ی سه‌ره‌کی له چۆنێتی ته‌عامولی ئێمه‌ به کێشه‌کان، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر عه‌لاقه و عاده‌تمان به '' نه‌تیجه'' و کۆتایی باسه‌کان نه‌ک، چۆنێتی و هۆکاری (چرایی) سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌‌کان. کاتێکیش نه‌مانتوانی هۆکار و سه‌به‌بی کێشه‌کان ده‌رهێنین، په‌نا ده‌به‌ینه حه‌دیسی هه‌میشه‌یی '' قه‌ناعه‌ت'' و به‌رچه‌سب و ئه‌و شه‌وه به ئاسووده‌یی ده‌گه‌یه‌نینه سبه‌ی...



۱۳۹۵ اردیبهشت ۲۸, سه‌شنبه

ئه‌وجار چارمان چ ده‌بێ؟

له ناوه‌ندی شار بووم، قه‌ڕه‌باڵغ بوو، ده‌تگووت فێستیڤاڵه. ده‌نگی موزیک ده‌هات. گۆڕانیه‌ک که ده‌قه‌که‌ی تێکه‌لێک بوو له سپانیایی و ئینگلیسی به ده‌نگی به‌رز بڵاو ده‌بۆوه. کۆمه‌لێک خه‌ڵک له سه‌ر به‌رده‌فه‌ڕشی نیو مه‌یدانه‌که‌ یان دانیشتبوون یان به پێوه له جووڵه دابوون. ده‌تگوت سه‌ما ده‌که‌ن. هه‌ر چه‌ند هه‌موویان سه‌مایان نه‌ده‌کرد به‌ڵام زۆربه‌یان ئاوازه‌که‌یان به ده‌نگی بڵیند و وێكرا ده‌گوته‌وه، ئێره نه سپانیایه نه بریتانیا یان ئامریکای باکوور، ئێره بلژیکه و خاوه‌ن سێ زمانی جیاوازه‌، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وت که سپانیش و ئینگلیسی زمانه‌کان توانی‌بوویان هوونه‌ر و مۆسیقای خۆیان به ئوروپایی بکه‌ن. 
کاتێک گۆرانییه‌که‌ ته‌واو بوو، بیرم له مێژووی مرۆڤ به گشتی و دۆخی کورد به تایبه‌تی کرده‌وه. به خۆمم وت که مێژوو گۆڕه‌پانی سه‌پاندن و سه‌لماندنه. گه‌لان یان خۆیان سه‌پاند یان خۆیان سه‌لماند! ئێمه چیمان کرد؟! ژیان به جێ هێشتنی شوێن و ئاسه‌واره، له هه‌موو بوارێکدا؛ سیاسی و هێز، هوونه‌ری، که‌له‌پوور و نه‌ریت، داهێنان، زمان و ئه‌ده‌ب و ... هتد. ژیان گۆڕه‌پانێکه بۆ سه‌پاندن یان سه‌لماندنی بوونی خۆت. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م جاره کورد نه‌توانێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ یان بسه‌پێنێ، ئه‌وجار چارمان چ ده‌بێ؟

۱۳۹۵ اردیبهشت ۲۶, یکشنبه

تب ملی

تب ملی نه فقط در استادیومهای ورزشی در احواز (خوزستان ایران) و آذربایجان بلکه در دنیای مجازی هم بالا رفته است. با مشاهده فیلم و کامنت و نوشته‌‌های کوتاه و بلند در دنیای مجازی، داشتم به این فکر میکردم، اگر مسئولین و دولتمردان نخواهند در یافتن راه حل مسائل ملی به شیوه‌ی اساسی و دمکراتیک اقدامی انجام دهند! اگر مخالفین جمهوری اسلامی هم توانایی و اشتیاق وارد شدن به این مباحث را نداشته باشند، چاره‌ای به جز راه حل توسط توده مردم خواهد ماند؟

۱۳۹۵ اردیبهشت ۲۲, چهارشنبه

ڕوانگه‌: شه‌ڕه‌ قسه‌ی نێوان ڕێبه‌رانی کۆماری ئێسلامی؛ نواندنی جیاوازی یان شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات؟




حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ دژایه‌تییه‌ نواندنه‌ له‌ نێوان بیرو بۆچوونی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئێران ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ یان نا؟
ئه‌ڵبه‌ت پێشتریش و به‌ تایبه‌ت له‌ خۆلی دووهه‌می سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی نژاد، ئاڵۆزی نێوان ڕێبه‌ر و سه‌رۆک کۆمار بینرابو‌ و بووه‌ هۆی له‌ په‌راوێزخستنی سه‌رۆک کۆمار له‌ ئه‌و کاته‌دا به‌ڵام ئێستا ئه‌م جیاوازییانه‌ که‌ له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کانی هاوکێشه‌ سیاسیه‌کاندا خۆی ده‌نوێنێت، ئه‌و گومانه‌ی سازکردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ شه‌ڕێکه‌ که‌ ڕووحانی له‌ جیاتی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌یکات.
داخوا چه‌ند فره‌ جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران ڕاسته‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی لێده‌که‌وێته‌وه‌؟ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا چه‌ند پێوه‌ندی به‌ ڕه‌وشی سڵامه‌تی ڕێبه‌ری ئێڕان هه‌یه‌ و چه‌ند کاریگه‌ری له‌ سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌کات؟
له‌ به‌رنامه‌ی "ڕوانگه‌" ئه‌م حه‌وتووه‌دا، ئه‌م پرسیاره‌مان له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان هێمن سه‌یدی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی به‌ریتانیا و کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری، لێکۆڵه‌ری دانیشتووی بلژیک تاوتۆ کردووه‌.


http://www.dengiamerika.com/a/iran/3326013.html?nocache=1