۱۳۹۵ فروردین ۱۹, پنجشنبه

سەرهەڵدانەوەی ناکۆکی نێوان دوو لایەنی حیزبی دێموکرات



لە پەیامی نەورۆزیدا، مستەفای هیجری سکرتێری حدکا رایگەیاند لەمساڵدا پەرە بە چالاکییەکانیان دەدەن و پێشمەرگەکانیان دەنێرنەوە نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان. چەند رۆژ دواتریش خالید عەزیزی، سکرتێری رایگەیاند، چالاکی چەکداری بێ هاوئاهەنگی و پێکەوەکارکردن و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان سەرکەوتوو نابێت و گووتی نابێ دەستپێکردنەوەی چالاکی چەکداری لە شاشەی تەلەڤزیۆنەکانەوە رابگەیەندرێت.

ئەوەش کاردانەوەی حدکای لێکەوتەوە. ئەوان عەزیزی بە بێهیوا کردنی خەڵک و وزە بەخشین بە کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار دەکەن.

 میوانەکان

کاوە ئاهەنگەری، چالاکڤانی سیاسی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حدک لە بەلژیک  و دارا ناتق، ئەندامی سەکردایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئازاد محەممەد، چاودێری سیاسی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان.

پێشكه‌شكار: ناسر پیرۆتی 

كۆنترۆڵ: هه‌رێم محه‌مه‌د
http://rudaw.net/sorani/onair/radio/episodes/episode/rudawy_rojhelat_radio_05042016

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر