۱۳۹۵ فروردین ۳۱, سه‌شنبه

به‌رێوه‌چوونی سمیناری دووهه‌می '' پرس، راڤه، رێگا'' له فرانکفۆرتی ئاڵمان

دووهه‌مین سمیناری '' پرس، راڤه، رێگا'' به به‌شداری کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له فرانکفۆرتی ئاڵمان له رێکه‌وتی ١٦ی ئاپریلی ٢٠١٦به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م سمیناره له لایه‌ن کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادمیسیه‌تی کورد له تاراوگه به‌رێوه ده‌چێ که هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی دیالۆگ له نێوان نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌کان و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌رچی زیاتر لێک نزیک‌بوونه‌وه له مه‌ڕ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌ده‌ن. سمینارە کە له زانکۆی گۆته‌ی فرانکفۆرت به‌رێوه‌چوو که پێش دەس پێک کردن باسەکان پێشکەشکار سمینارەکەبە نۆێنەراێەتی بەرێۆبەرانی سمینارەکە چەن دێرێکی سەبارەت بە ئامانج و ستراتژی خوێان پێشکش بە ئامادەبوانی کۆبونەوەکەکرد،سمینارەکە پێنج پانێلی لە خۆگرد، له پانێلی یه‌که‌مدا سه‌باره‌ت به پرسی ژنان لە بزوتنەوەئ نەتەوەیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مه‌هین شوکڕووڵاپور و سه‌بری به‌همه‌نی وتاریان پیشکه‌ش کرد. پانێلی دووهه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵات له کرمانشان، ئیلام ولورستان ته‌رخان کرابوو که ئێقبال سه‌فه‌ری ، مه‌سعود رۆسته‌میو ئارش ڵۆرستانی وتاریان پیشکه‌ش کرد. له پانێلی سێهه‌مدا که بۆ خه‌سارناسی و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبی دێموکرات ته‌رخان کرابوو، کاوه ئاهه‌نگه‌ری و عه‌بدوڵا حیجاب قسه‌یان کرد.پانێلی چواره‌م تایبه‌ت بووبه بزوتنەۆەئ نەتەویی وچه‌پ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان کرابوو و یوسف ئه‌رده‌ڵان و شارام قه‌وامی له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسه‌کانیان پێشکه‌ش کرد. له پانێلی پێنجه‌م و کۆتاییدا که بۆ باسێک له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌ندێشه‌کانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ته‌رخان کرابوو باریش نه‌سیریان و سه‌عید ساعدی وتاریان پێشکه‌ش کرد. شایانی باسه که به دوای هه‌ر پانێلێک، به‌شداربوانی بۆچوون و پرسیاره‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به باسه‌کان و پانێلگێڕان پێشکه‌ش ده‌کرد. سمینار کاتژمێر و نیوێک به هۆی کێشه‌ی تکنیکی دره‌نگتر له کاتژمێر ١١:٣٠ ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد و تا کاتژمێر شه‌شی ئێواره درێژه‌ی کێشا. گرووپی به‌ڕێوه‌به‌ری سمیناری پرس، راڤه، رێگا بۆ جارێکی دیکه سپاسی هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه ده‌کات که له رێگای ته‌شریفیان هێنابوو بۆ به‌شداریکردن له‌و سمیناره و باس و بۆچوونی خۆیان پێشکه‌ش کرد.









هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر