-
یه‌کێک له جیاوازییه‌کانی
حیزبێکی دێموکرات و گرووپێکی سکتاریستی- ئیدئۆلۆژیک له‌وه‌دایه که حیزبێکی
دێموکرات ؛ به‌سته‌ر و پێکهاته‌ی مێژوویی
، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری خه‌ڵک ده‌کاته هه‌وێن و بنه‌ما، به‌ڵام به پێچه‌وانه
حیزبێکی سکتاریستی- ئیئۆلۆژیک بنه‌ما و مه‌نهه‌جی فکری خۆی زۆرتر له مه‌کته‌بێک وه‌رده‌گرێ
و هه‌ر له سه‌ر ئه‌ساسی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی فکری هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات که حوکمیش نیه
ئه‌کتی سیاسی ئه‌م گرووپه به خه‌ڵکی وه‌فادار بێ. به‌ڵام حیزبێکی دێموکرات ده‌بێ به
خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌فادار بێ
ئه‌مه‌ش ناکرێ مه‌گه‌ر به موبیلیزه و کانالیزه‌کردنی ویست، داوا، ماف و
ئامانجه‌کانی گه‌ل. حیزبێکی سکتاریستی- ئیدئۆلۆژیک ته‌نانه‌ت ده‌توانێ به پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک هه‌لسووکه‌وت بکات چوونکه خه‌ڵک بنه‌ما نیه به‌لکوو پراکتیزه‌کردنی
ئیده و ئوسوولی ئیدئۆلۆژیکی خۆیان بنه‌مای چالاکیه.
-
هه‌ندێک که‌س پێیان
وایه که من هه‌وڵمداوه ته‌ندووری هه‌ڵبژاردن له ئێران گه‌رمتر بکه‌م! ئه‌وه تێگه‌یشتنێکی
ته‌واو هه‌ڵه‌یه له بۆچوونی من، به‌ڵکوو من له ته‌واوی بۆچوون و وتووێژ و نووسینه‌کانم
ئاماژه به گه‌رانه‌وه بۆ لای خه‌ڵک و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بوون و بۆ خه‌ڵک بوون، کردوه. مه‌به‌ستی من به راشکاوی که‌م کردنه‌وه‌ی ''
نێوان'' (فاصله) و نامۆیییهکه که له مابه‌ینی حیزبه‌کان و خه‌ڵک روویداوه. ئه‌مه‌ش
سه‌ر ناگرێ مه‌گه‌ر به رێ و شوێن و تاکتیکی جۆراوجۆر. هه‌ندێک که‌س له‌م پێوه‌ندییه‌دا
به پێوانه‌ی '' ستراتیژی مه‌زن'' (Macro Strategy) و نوسخه‌ی سیاسی مه‌زن (Macro politice) و له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه ئه‌ڕواننه پرسێکی سیاسی وه‌ک هه‌ڵبژاردن و ئه‌کت و داوای خۆیان. هه‌روه‌ها
به‌و قه‌باره و فۆرماتهوه ده‌که‌ونه قسه له‌گه‌ڵ خه‌لک و یارگیری له نێو کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک. ئه‌م شێوه به‌رخورده به مه‌سه‌له‌ی یارگیری له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، له چه‌ند
ده‌وره‌ی پێشووی هه‌ڵبژاردن نیشانی داوه که وڵام ده‌ر نیه، بۆیه پێویسته حیزبه‌کان
مێتۆد وئهبزاری کار و مکانیزمی یارگیرییان بگۆڕن، ئه‌مه‌ش به باوه‌ری من ناگوونجێ
مه‌گه‌ر به پێکهاتنی گۆڕان و جێگۆڕکێ له شێوه‌ی روانین و مکانیزمی ئیجرایی حیزبه‌کان
له پرسی هه‌ڵبژاردندا. بۆیه پێموایه و باشتره به که‌ڵک وه‌رگرتن و له ده‌لاقه‌ی '' تاکتیک'' و به وردکردنی پڕۆژه گه‌وره‌کان
ئیمکان و هاسانکاری بۆ په‌زیرش و وه‌رگرتنی په‌یامی خۆیان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه جێ
به جێ بکه‌ن. ئه‌وه‌مان له‌بێر نه‌چی که
زه‌رفیه‌تی گشتی خه‌ڵک ( به هۆی کێشه و گرفت و قه‌یرانی جۆربه‌جۆر) و تێگه‌شتنی
کۆمه‌ڵگا ( به هۆی دیارده‌ی جیابیری و بوونی نێوان و نامۆیی له ئاستی رامان و
روانین و حه‌زه‌کان به به‌راورد له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان) پێوه‌ندی نێوان مانا (معنا) و
حه‌ره‌که‌ت- ی په‌ک خستووه. ئه‌مرۆ ده‌بینین که زیاتر له ماکرۆ پۆلیتیکی حیزبه‌کان،
لهگهڵکهوتنی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گشتی خه‌ڵکه که ده‌توانێ زه‌ربه‌ی
به‌هێز له رژیم بدات، دیتنه‌وه و قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌تانه‌ش ده‌بنه هۆی که‌م
کردنه‌وه‌ی نێوان (فاصله) له مابه‌ینی حیزبه‌کان و خه‌ڵک و ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنه نه‌ک
دۆڕان.
-
هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ
ده‌رفه‌تێک بێ بۆ رێکخستنی به‌هره‌ی سیاسی (استعداد سیاسی) له دوو ئاستی تووده (Massa) و بژارده‌دا، ئه‌م رێکخستنه بێگومان به قازانجی روانگه‌ی سیاسی
حیزبه‌کانه و زیاتر یارمه‌تی ده‌دات به ئاشتی و تێکڵاوی سیاسی خه‌ڵک و بژارده‌کان
له‌گه‌ڵ وێژمانی
(گفتمان) حیزبه‌کان.
ناکرێ نکۆڵی له‌م نامۆییه بکه‌ین که پتر له بیست ساڵه له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان له
نێوان حیزبه‌کان و خه‌ڵکدا روویداوه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ. حه‌شیمه‌تی
ژێر چل ساڵ به گشتی و نه‌وه‌ی نوێ به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ په‌یام و وێژمان (گفتمان)ی
سیاسی حیزبه‌کان نامۆن. ئاشناکردن به گشتی و بهخهباتکار کردنی نه‌وه‌ی نوێ له‌مرۆکه‌دا له رێگای ستراتیژی که‌لانه‌وه مومکین
نیه – به هۆی بێگانه‌گی و بوونی نێوان- بۆیه ده‌بێ روو له په‌یام و تاکتیکی سیاسی
په‌سند و دێموکراتیک و سه‌رده‌میانه بکرێته‌وه. دیاره پێویسته هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌ڵقوڵاوی
دیسکۆرسی سیاسی که‌لان بن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر