سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە سێ تەقینەوە پایتەختی سیاسی یەکێتی ئەوروپای هه‌ژاند، دوانیان لە فڕۆکەخانەی شارەکەدا و یەکێکیشیان لە وێستگەیەکی میترۆ لە ناو چەرگەی پایتەختی بەلژیکدا.
34 کەس لەم سێ هێرشەدا کوژراون زیاتر لە 175 کەسیش بریندارن. ماوەیەکی کەم هێرشەکانیش، داعش بەپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ڕاگەیاند.
پەلاماردانی دڵی ئەوروپا و پێشتریش پاریس چاودێران رادەگرێت لەبەردەم کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە شیکاریی زۆری ده‌وێت.
سەرۆکۆماری فەرانسا، فرانسوا هۆلاند، لە سەر توێتەرەکەیدا نووسی " لە رێگای ئەم هێڕشانەوەلە بروکسێڵ، هەموو ئەوروپا بوو کە هێڕشی کرایە سەر"
ئایا ئه‌م هێرشانە کاریگه‌ری نەرێنی دەبێت بەسەر ڕەوشی پەنابەران و یاسا نوێیەکانی کۆچبەران لە ئەوروپادا؟ ئایا تروریسته‌کان ده‌توانن بو ماوه‌یکی زور ئوروپا توشی ناسه‌قامگیری و ئالوزی بکه‌ن؟
له به‌رنامه‌ی ڕۆانگه ئه‌م حه‌وته‌دا، بۆ باس له سه‌ر ئه‌م مژاره له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مامۆستا حیسام ده‌ست‌پیش، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆ سه‌لاحه‌دین و کاکه کاوه ئاهه‌نگه‌ری، لێکۆله‌ری سیاسی، هه‌ر دو دانیشتوی به‌لژیک وتووێژ ده‌که‌ێن.
http://m.dengiamerika.com/a/rwangeh-belgium/3251097.html