بۆ هه‌ندێک کوردی رۆژهه‌ڵاتی: '' قیاس معالفارق نفرما ''
- جیاوازی نێوان شێوه و چه‌ند و چۆنی خه‌بات له به‌شه‌کانی کوردستان (رۆژهه‌ڵات و باکوور) به قه‌ت جیاوازی نێوان رژیمی زاڵ به سه‌ر ئێران و تورکیه‌یه.
- هه‌روه‌کی چۆن شه‌رایه‌ت و مه‌جال و ده‌رفه‌ته یاسایی و نایاساییه‌کان له سه‌ر چه‌ند و چۆنی خه‌بات و تێکۆشان شوێندانه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه، له باری لێکدانه‌وه و قه‌زاوه‌ت له سه‌ر ئه‌و به‌شانه‌ش نابێ ئه‌م ستایله له به‌رچاو ون بکه‌ین.
- پ ک ک دووژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی نیه، له‌وانه‌یه دۆستایه‌تی چڕ و پڕیشی نه‌بێ، که‌وابوو به هانا هاتنی چه‌ند که‌س له شه‌قامه‌کانی رۆژهه‌ڵات بۆ پشتیوانی له باکوور و ته‌نانه‌ت پ ک ک، نابێ به نه‌بوون، نه‌مان یان خراپ بوونی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی له قه‌ڵه‌م بدرێ.
- ره‌ش نوێنێ (سیاه نمایی) له‌م هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌دا کردارێکی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی نیه، تۆی رۆژهه‌ڵاتی نابێ پشتیوانیت له به‌شێکی کوردستان (باکوور) به نرخی شکاندنی شۆڕشی به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) ته‌واو بێ.
- بۆ ئیسباتی بوونی خۆت، خۆت پێناسه بکه، نه‌ک ئه‌وه‌یکه غه‌یری خۆت نه‌فی بکه‌ی.
- بێهێزکردن، شکاندن، بێ نرخ کردن و بێ هێز نواندنی شۆڕشی له‌مێژینه‌ی رۆژهه‌ڵات، وه‌ک رۆژهه‌ڵاتییه‌ک گوومان ده‌خاته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی وجودی خۆت، چوونکه رۆژهه‌ڵات له باری مێژوو و کولتوریی سیاسییه‌وه، غهنیترین به‌شی کوردستانه و هه‌روا نامێنێته‌وه.
- بۆ به‌هێزکردنی وزه و هزری شۆڕش له رۆژهه‌ڵات، پێویست ناکات په‌نا بۆ هیچ شوێنێک به‌رین، ئه‌وه‌ند به‌سه که ئاوڕێک له پاشخانی هزری- سیاسیمان بده‌ینه‌وه و به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه و به مه‌به‌ستی پێکهێنانی چاکسازی و گۆڕان ته‌عامولی له‌گه‌ڵ بکه‌ین.
- هزر و کرداری راستگۆ و له خزمه‌ت رۆژهه‌ڵاتدا، بۆ رۆژهه‌ڵات کار ده‌کات و ره‌خنه ده‌گرێ، به‌ڵام وێران ناکات. به نرخی جێ کردنه‌وه بۆ خۆت، پێ له شکۆی هیچ که‌س و لایه‌نێکی دیکه مه‌نێ.
- هه‌موو پارچه‌کان پێویستییان به یه‌کتره، که‌وابوو له فکری به‌هێزکردنی شۆڕش له هه‌موو به‌شه‌کاندا بین، نه‌ک سه‌پاندنی لایه‌نێک به سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا.
- دیالۆگی دێموکراتیک، باشترین رێگایه بۆ لێک تێگه‌یشتن، نه‌ک بێ رێزی و چه‌واشه کاری.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر