له راگه‌یاندن و میدیای روسی به ئاشکرا پشتیوانی له کورد ده‌کرێ! باس له دابه‌شکارییه‌که‌ی دوای ١٩٢٣ ده‌کرێ! باس له پشتیوانی کردنی کورد له هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئۆ‌ردۆگان ده‌کرێ! شرۆڤه‌کارانی رووسی به گشتی و سیاسه‌تی میدیایی روسیا ئێستاکه به ته‌واوی به قازانجی کورد کار ده‌کات! هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌دار و شۆرڤهکاری سیاسی باس له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی ( به‌شی تورک نشینی تورکیا) ده‌که‌ن و به ئاشکرا باس له '' له ئه‌ماندا'' بوونی کورده‌کان ده‌که‌ن! نوێنه‌رایه‌تی کورده‌کانی روسیه بانگ ده‌که‌ن و له راگه‌یه‌ندنه‌کان قسه و باسی مافی کورد و حهقداربوونی کورد و ئه‌و زووڵمه مێژووییه‌ی ده‌رحه‌ق به کورد کراوه، ده‌که‌ن! ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار باس له ئه‌گه‌ری تێکچوونی تورکیه و سه‌به‌رخۆ بوونی کورده‌کان ده‌که‌ن! باس له پێک هێنانی فێدراسیۆنێک بۆ تورکیه ده‌کرێ! و چه‌ند باسی دیکه‌ش!!
له لایه‌کی دیکه‌وه ناتۆ و ئامریکا ده‌وڵه‌تی ئۆردۆگانیان تا راده‌یه‌ک به ته‌نیا هێشتۆته‌وه و وا دیاره نایانهه‌وێ شه‌ڕی ئۆ‌ردۆگان بکه‌ن به هی خۆیان! له قه‌راغ نشینی رۆژئاوا و ده‌ست تێوه‌ردانی روسیا، کورد چی ده‌کات و کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟
له کوردستانیش پرسیار دێنه گۆرێ که: پ ک ک له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌بێ چی بکات؟ چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌م '' آشفته بازار''ه؟ ئێستا له‌م باسه‌دا به ته‌واوی باکوور و رۆژئاوا و باشوور پێکه‌وه لکێندراون! ئایا به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه و دارێژراوی ستراتژیک له نێوان ئه‌م سێ به‌شه‌ی کوردستاندا له ئارادایه؟ هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و سێ به‌شه‌ی کوردستان رووبه‌ڕووی قۆناغێکی زۆر ئاسته‌م بوونه‌ته‌وه! ئایا مکانیزمێک بۆ هاوکاری و هاوفکری له ئارادایه؟
رۆژهه‌ڵات جارێ هه‌روا له چاوه‌ڕوانی دایه، به‌ڵام باشتروایه خۆی ئاماده بکات بۆ گۆڕانکاری
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر