تحرکات سیاسی و نظامی روسیه از چندی پیش در حوزه همسایگی ناتو برای عامه این سوال را پدید آورد که چطور روسیه با عکس العمل شدیدی از سوی غرب وعلی الخصوص ناتو روبرو نشده؟
به دوای ته‌دوخولی نیزامی روسیه له سوریه ئه‌ویش له جیرانێتی حه‌وزه‌ی
ناتۆدا ئه‌م پرسیاره زه‌ق بۆته‌وه که چۆنه رۆژئاوا به گشتی و ناتۆ به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر
به روسیه دژه کرده‌وه‌ی تووندیان نیشان نه‌داوه؟
ئه‌م کۆنفرانسه که به یارمه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ئامریکا له یه‌کێتی
ئوروپا و ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه سی. ئی. پی. ئێس به‌رێوه چوو، زیاتر به دوای دیتنه‌وه‌ی
وڵام و گه‌ڕان به دوای هه‌ندێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به روسیه و وڵاتانی نزیک له
روسیه له ناوچه‌دا بوو.
له‌م پانێله‌دا خانمی فیۆنا هیل به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ئامریکا و اروپای
ئه‌نیستیتۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی '' برووکینز'' و فێرناندۆ ئاندریاس سه‌رۆکی به‌شی تایبه‌تی
پێوه‌ندییه‌کانی روسیه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئوروپا تێیدا به‌شدار بوون.
سه‌ره‌تا فیۆنا هیل وه‌ک یه‌کێک له لێکۆڵه‌ره به‌رجه‌سته‌کانی سیاسه‌تی
روسیه باسی له که‌سایه‌تی پوتین و کتێبه‌که‌ی خۆی که له سه‌ر پوتینی نوسیوه کرد.
ئه‌و له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا وتی که ڤلادمیر پوتین به ئاشکرا به هه‌مووان ده‌لێی
که پێی خۆشه روسیه بگه‌رێته‌وه جێگه‌ی سیاسی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و ئه‌وه به‌رنامه‌ی
ئه‌وه. پوتین روسیه به سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌ڵده‌بژێرێ ئه‌گه‌رچی ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی
مافی مه‌ده‌نی و ویستی خه‌ڵکی ئوکراین بێ. له درێژه‌دا فیۆنا هیل ره‌خنه له
رۆژئاوا گرت و پێی وابوو که رۆژئاوا خه‌ریکی گرتنی کۆنفرانس وسمیناره به‌ڵام پوتین
خه‌ریکه به کرده‌وه له مه‌یداندا کار ده‌کات.
له درێژه‌ی پانێل‌دا، فێرناندۆ ئاندریاس وتی که به دوای کێشه‌ی
ئوکراین و دانانی گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر
روسیه‌دا، هه‌میشه هه‌وڵ دراوه که له رێگه‌ی دیالۆگ و دیپلۆماسیه‌وه گرفته‌کان
چاره‌سه‌ر بکرێن. روسیه گوێ به گه‌مارۆکان
نادات و درێژه‌ی به سیاسه‌تی داگیرکاری له رۆژهه‌ڵاتی ئوکراین داوه و وا دیاره
ئوروپاش کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆی به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی گاز بۆخۆی نیه. له‌و ماوه‌یه‌شدا
روسیه له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا رۆڵی چالاک و ره‌سمی هه‌بووه له په‌نا
رۆژئاواییه‌کان.
له کۆتائید هه‌ردووک پانێل گێر پێیان
وابوو که کێشه‌کانی ئوکراین و رۆڵی روسیه له رێگای زه‌خت و گه‌مارۆی زیاتره‌وه
چاره‌سه‌ر نابێ به‌ڵکوو هه‌ردووک لا واته رۆژئاوا و روسیه سه‌باره‌ت به‌م کێشانه
به رێگه چاره‌یه‌کی گوونجاو بگه‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر