۱۳۹۴ شهریور ۲۰, جمعه

به‌ره‌و نه‌وه‌یه‌کی پڕ له پرسیار....


بۆ ئازادی کورد و بۆ ئازادکردنی کوردستان پێش ئه‌وه‌ی چه‌ک و چۆڵی وڵاتانی دیکه یان سووپایه‌کی میلیۆنی له پێشمه‌رگه پێویست بێ، بوونی نه‌وه‌یه‌ک پێویسته که پڕ بێ له پرسیار. ته‌نیا منداڵه‌کانتان، لێیان گه‌رێن با به ئازادی و به دڵه خۆیان و بێ ترس و شه‌رم پرسیارتان لێ بکه‌ن. رزگاری نیشتمان به نه‌وه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌ست پێک دێ. ئازادی کورد و ئازادکردنی کوردستان به هۆی نه‌وه‌یه‌کی پڕ له پرسیار مسۆگه‌رتره...
پرسیار گۆڕان پێک دێنێ، پرسیار تۆوی ئازادی ده‌چێنێ، پرسیار ده‌هه‌ژێنێ، پرسیار ده‌رووخێنێ، پرسیار بنیاتنه‌ره، پرسیار رابه‌ره....

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر