۱۳۹۴ اردیبهشت ۳۱, پنجشنبه

سێ گۆشه‌ی ته‌ندرووستی سیاسی

- پێکهێنانی '' نێوان'' ( شکاف و فاصله) له 36 ساڵی رابردوودا به‌هێزترین رێکاری ئیجرائی بۆ رژیمی کۆماری ئیسلامی به دژی دژه‌به‌رانی بووه.
هه‌ربۆیه‌ش یه‌کێتی و یه‌ک‌گرتوویی به‌هێزترین رێکاره به دژی کۆماری ئیسلامی.
- سێ گۆشه‌ی ته‌ندرووستی سیاسی بریتییه له پێوه‌ندییه‌کی راسته‌خۆ و دیالکتیکی له نێوان: خه‌ڵک/ بژارده، رووناک‌بیر و بیرمه‌ندان/ حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان.
- پێکهاتنی نێوان و جیایی له نێوان ئه‌و سێ گۆشه‌یه‌دا، دۆخی ئیده‌ئالی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
- چاره‌نووسی کورد و کوردستان: نه‌تیجه و ئاکامێکه‌‌ که به ده‌ست ئه‌م سێ گۆشه‌یه‌ وه‌دی دێ و هیچکام له‌م سێ گۆشه‌یه نه‌ک به ته‌نیا توانایی به ئه‌نجام گه‌یاندنیان نیه، به‌ڵکوو له ئه‌گه‌ری بوونی نێوان و جیایی و دژایه‌تی یه‌کتر، چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وه ئاقارێکی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.
- ئه‌م سێ گۆشه‌یه پێویسته یه‌کتر قه‌بووڵ و هاوکار و هاورێی یه‌کتر بن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی چاره‌نووسێکی ئه‌رێنی و شیاو بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر