کوردستانی گه‌وره، شه‌ڕی براکوژی و رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری
1. زه‌مانێک به هۆی داکشانی حیزبی دێموکرات و کۆمه‌له له زنجیره چیاکانی زاگرۆس به‌ره‌و باشووری کوردستان، ده‌رفه‌تێک بۆ پ ک ک هاته پێش که جێی ئه‌و حیزبانه له چیاکانی قه‌ندیل بگرێته‌وه و ئه‌و شوێنه وه‌ک یه‌کێک له پشتی جه‌بهه‌کانی به‌رخۆدانی خۆی به کار بێنێ. پ ک ک وه‌ک حیزبێکی ئیدئۆلۆژیک له سه‌ر بنه‌مای مارکسیزم- لێنینیزم توانی به که‌ڵک وه‌رگرتن له بیرۆکه‌ی چه‌پ و عهلهویزمی ناو ریزه‌کانی، هاوپه‌یمانیه‌ک له‌گه‌ڵ رژیم به‌عسی سوریه و کۆماری ئیسلامی پێک بێنێ. هاوپه‌یمانی ئیدئۆلۆگه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ بلۆکی چه‌پی جیهان به تایبه‌تی روسیا و چین و سوریه به‌ڵگه و هانده‌رێک بوون بۆ لابردنی کۆسپی سه‌ره‌کی له نێوان پ ک ک و کۆماری ئیسلامی، له لایه‌کیتره‌وه له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی پ ک ک له‌و شوێنه ( چیاکانی قه‌ندیل)، بوونی هێزی دیکه‌ی دژ به رژیمی ئێران ده‌یتوانی جێی مه‌ترسی بن بۆ کۆماری ئیسلامی. له ساڵه‌کانی هه‌شا و نه‌وه‌دی زایینی کۆماری ئیسلامی به تۆپی دوور هاوێژ و موشه‌ک و فرۆکه و هێلی کۆپته‌ر به‌رده‌وام شوێن و سه‌نگه‌ری پیشمه‌رگه‌کانی دێموکراتی بۆمباران ده‌کرد و یه‌کێک له هۆکاره‌کانی پاشه‌کشه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوی هێزی پێشمه‌رگه بۆ نێو باشووری کوردستان، ده‌ست پێ راگه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی بۆ بنکه و باره‌گاکانی حیزبی دێموکرات بوو. ئێستا که توانایی نیزامی کۆماری ئیسلامی له چاو ٣٠ ساڵ له‌وه پێش پێشڤهچووتره و زۆر ساناتر ده‌توانێ چیاکانی قه‌ندیل بخاته ژێر رکێف و کۆنتڕۆڵی خۆی یان لانیکه‌م له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ، ئه‌و مه‌ڵبه‌نده بخاته نێو ئاڵقه‌ی ئاگره‌وه.
2. زه‌مانێک به درووشمی کوردستانی گه‌وره و وه‌رێخستنی تیڤی ماهواره‌یی، پ ک ک توانی مه‌یلی په‌نگخواردووی لاوانی رۆژهه‌ڵات بۆ لای خۆی رابکێشێ، به‌ڵام ورد ورده روون بۆوه که درووشمی چوارپارچه و کوردستانی گه‌وره له پراکتیکدا، نه‌گوونجاوه، ئه‌گه‌ر کوردستانی گه‌وره و پێکهێنانی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر خاکی کوردستان ستراتیژی پ ک ک یه، پێویست نه‌بوو حیزب بۆ پارچه‌کانی دیکه داتاشێ چوونکه یه‌ک وڵات و یه‌ک هێز( گه‌ریلا) بۆ ئیجرای ستراتیژی پێک هێنانی کورستانێکی یه‌کگرتوو و واحید بۆ یه‌ک نه‌ته‌وه مه‌نتقیتره. به‌ڵام له عه‌مه‌لدا دیتمان وا باشه هه‌ر به‌ش و پارچه‌ی کوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه وێڕای ڕیز گرتن له خه‌بات و تێکۆشانی هێزه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه ( سیاسه‌تی فه‌رمی حیزبی دێموکرات) بۆ خۆی هه‌وڵ بدات و له‌گه‌ڵ رژیمی زاڵ به سه‌ر پارچه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕوو بێته‌وه.
3. درووشم یان حه‌زی '' یه‌ک نه‌ته‌وه یه‌ک وڵات'' ویستێکی ره‌وا و پیرۆزه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌تیجه‌ی خه‌باتێکی شه‌وانه رۆژی هاوبه‌ش له بواری سیاسی، فکری، فه‌رهه‌نگی و کردارییه که ده‌بوو/ ده‌بێ هێزه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به یه‌که‌وه و هاوئاهه‌نگ به‌رێوه‌ی ببه‌ن. که چی ده‌بینین له عه‌مه‌لدا ئه‌م ویسته زیاتر بۆته درووشم بۆ خه‌ڵک و له راستیدا وتهدهرمانی (گفتار درمانی) سیاسی پێ ده‌کرێ. نموونه زۆرن بۆ سه‌لماندنی هه‌ڵه بوونی ئه‌م فۆرمووله. به باوه‌ڕی من شێوه‌ی روانینی به‌شێکی زۆرله تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و هه‌ندێک له حیزب و رێکخراوه‌کان ( کاتیش بووبێ) یه‌کێک له کۆسپه‌کانی به‌رده‌م هاتنه دی ئه‌م ئاواتهن. به جێی ئه‌وه‌ی که ئاوات یان ویستێکی ئاوا گشتی و زڵ ( Macro) له ناکاو و له لایه‌ن یه‌ک هێزی کوردستانه‌وه - به له‌به‌ر چاوگرتنی دۆخی کوردستان و چوار رژیمی دژ به‌م ویسته به بێ پشتیوانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی – دکرا بۆ ئه‌م ویسته ره‌وا و دێموکراتیکه '' به‌ره‌و پێشچوون له که‌رته‌وه بۆ گشت'' (حرکت از جزء به کل) بکڕێ به بنه‌ما که هه‌ڵسووکه‌وتی پ ک ک به رووی ده‌ره‌وه به پێچه‌وانه بووه و له عه‌مه‌لیشدا، بۆ باکووری کوردستان و رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژیمی تورکیا سیاسه‌تێکی ته‌واو جیاوازی هه‌بووه و هه‌یه‌تی.
4. رووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی کوردستان، چ گیان له ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی و چ شه‌ڕی نێوان گه‌ریلای پ ک ک و پێشمه‌رگه‌کانی حدکا، به له‌به‌ر چاو گرتنی دۆخی هه‌نووکه و داهاتووی نزیکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئێران به تایبه‌تی و دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و رووداوه‌کانی نێوخۆ و پرس و ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی نێو ئێران، درووستی و زه‌رووره‌تی بیرۆکه‌ی '' رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری'' زیاتر ده‌خاته‌وه بیر و جێی خۆیه‌تی که حیزبه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات و رووناکبیران و بیرمه‌ندان و چالاکانی هزری و مه‌یدانی – هاورێ له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌ک داهێنه‌ری ئه‌م باسه- له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات مێحوه‌ری بکه‌ونه باس و دیالۆگ و هه‌وڵ بدرێ به ته‌رخان کردنی کاتی زیاتر به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه و هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردستان له ئێران بکرێته ئامانج.
5. ئه‌مرۆکه زیاتر که هه‌موو کاتێک پێویستیمان به پێکهاتنی پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ و دیالیکتیکی له نێوان خه‌ڵکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان/ رووناک‌بیر و بیرمه‌ند و بژارده/ حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانه. رووناکبیران و بیریارانی غه‌مخۆری چاره‌نووسی کوردستان نابێ چیتر وه‌ک ته‌ماشاچی بینه‌ری رووداوه‌کان بن و له دووره ره‌خنه بگرن. ئه‌مرۆکه زیاتر له هه‌موو کاتێک جه‌سته‌ی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات پیویستی به خوێنی تازه‌یه و ئه‌وه‌ش یانی په‌یوه‌ستبوونی لاوانی رووناک‌بیر و بیرمه‌ندی کورد به ریزه‌کانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان.