۱۳۹۳ اسفند ۱۹, سه‌شنبه

به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێک سه‌باره‌ت به مافی ژنان له ناوه‌ندی ئوروپایی توێژینه‌وه‌کانی ئاسیا له بروکسێل

 به به‌شداری کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کیه‌تیی ئورووپا، سمینارێک له ناوه‌ندی ئوروپایی توێژینه‌وه‌کانی ئاسیا له بروکسێل به‌رێوه‌چوو.
له‌و سمینارهدا‌ رۆژی سێ شه‌ممه، 19ی ڕه‌شه‌مه‌ بۆ باس له‌سه‌ر دۆخی ژنانی باشوور‌و باشووری رۆژهه‌لاتی ئاسیا ته‌رخان کرابوو، پێنج که‌س سه‌باره‌ت به پێشڤه‌چوون یان دواکه‌وتنی ژنانی له‌و وڵاتانه‌و کۆسپه‌کانی به‌رده‌م ژنان‌ وتاریان پێشکه‌ش کرد. 
له‌م کۆڕه‌دا به فاکتۆڕی وه‌ک، دین، ده‌وڵه‌ت، په‌روه‌رده‌و بارهێنان، ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، ڕۆڵی میدیا و راگه‌یاندن، پێوه‌ندی و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هاتنه به‌ر باسو لێکدانه‌وه.
کۆڕگێران وێڕای پێداگری له سه‌ر بوونی هه‌ڵاواردن له نێوان ژنان و پیاوان له‌و وڵاتانه‌و یه‌ک له‌وان ئێران، ئاماژه‌یان به رۆڵی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی وه‌ک ئامراز و هۆکارێک بۆ درێژبوونه‌وه‌ی ره‌وتی چه‌وساندنه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵاواردن له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا کرد. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان و مه‌جالی فێرکاری وه‌ک یه‌ک بۆ ژنان و پیاوان وه‌ک هۆکارێکی سه‌ره‌کی جیاوازی و بێ مافیی ژنان جه‌ختی له‌سه‌ر کرایه‌وه.

 http://www.kurdistanukurd.com/ku/chalaki_dreje.php?id=1020

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر