به‌رێوه‌چوونی سمینارێک له سه‌ر رۆڵی تێکنۆلۆژی دیجیتال و گۆڕان له
پاڕلمانی ئوروپا
رۆژی سێشه‌ممه ١٧ی نوامبر له سه‌ر بانگهێشتنی گروپی به‌رنامه رێژی دیجیتالی
پاڕلمانی ئوروپا و به کۆڕگیری ماریچه سخاکه ئه‌ندامی پاڕلمان له سه‌ر لیستی وڵاتی
هوله‌ند، سمینارێک له ژێر ناوی که‌ڵک وه‌رگرتن له تێکنۆلۆژی دیجیتاڵ بۆ گۆڕان له
یه‌کێک له سالۆنه‌کانی پاڕلمانی ئوروپا له بروکسێل پێک هات.
پێشه‌کی ماریچه سخاکه وێڕای هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ قوربانیانی کاره‌ساتی پاریس
ئاماژه‌ی به زه‌رووره‌تی به‌هره‌مه‌ندی فه‌زای
دیجیتاڵ له ئه‌منیه‌ت و ته‌ندرووستی کرد. له درێژه‌دا وتی : ده‌بێ بۆ حه‌ریمی
ژیانی تاکه‌که‌سی و ئازادی به‌یان رێز دابندرێ و چاوه‌دێری و به سیسته‌م کردنی فه‌زای
دیجیتاڵ نابێ ببێته هۆی پێشێل کردنی مافی تاکه‌کان له ئینترنێتی ئازاد.
ئه‌م سمیناره له دوو پانێل پێک هاتبوو. له پانێلی یه‌که‌م سامیا
مێلهلێم له بانکی جیهانیه‌وه به‌شدار بوو. ناوبراو له قسه‌کانیدا باسی له چه‌ند
چۆنی سه‌رماگوزاری و ئه‌و پرۆژانه کرد که بانکی جیهانی به یارمه‌تی شیرکه‌ت و
شوێنی نێوده‌وڵه‌تی‌تر سه‌باره‌ت به ده‌ست پێراگه‌یشتی هاوڵاتیان به ئێنتێرنێت له
وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا کرد. سامیا مێلهلێم وتی که بۆ هه‌بوونی ئێنتێرنێت و په‌یوه‌ست
بوون به تۆڕی جیهانی که یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی سه‌ره‌کی بانکی جیهانی و
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه،
پێویستیمان به نه‌مانی هه‌ژاری ته‌واو (فقر مطلق) له وڵاتانی له حالی گه‌شه‌دا
هه‌یه و ئینتێرنێت ده‌نگ و نیشانه‌ی گه‌شه و پێشکه‌وتنه. له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا
ئاماژه‌ی به نیگه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌کان له که‌مبوونه‌وه‌ی هێزی چاوه‌دێری و کۆنتڕۆلی
خۆیان به سه‌ر شارۆمه‌ندان له ئه‌گه‌ر هه‌بوونی ئێنترنێتدا کرد.
وتاری دووهه‌م له لایه‌ن ئێدی هارتوگ له کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئوروپاوه
له سه‌ر گرینگی هه‌بوونی ئینترنێت بۆ هه‌موان قسه‌ی کرد. ناوبراوه وتی: ئه‌گه‌رچی
ده‌بێ هه‌موان به نرخێکی گوونجاو ده‌ستیان به ئێنتێرنێت رابگات به‌ڵام بێ سه‌وادی
له زه‌مینه‌ی دیجیتاڵ، ماڵیاتی به‌شی پێوه‌ندییه‌کان و دیجیتال، نرخی رومینگی وه‌ک
به‌شێک له کێشه‌کان به‌یان کرد. له بواری سیاسیش‌دا ئاماژه‌ی به فیلتێرکردن، سیخوری
کردن و خێرایی که‌می ئێنترنێت له هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک ئێران، چین و کوره‌ی باکوور
کرد. له کۆتاییدا ئێدی هارتوگ جه‌غتی له سه‌ر هه‌بوونی چاوه‌دێری نێوده‌وڵه‌تی به
پێی پێوه‌ر و ستاندارده جیهانییه‌کان له فه‌زای مه‌جازی و ئازادی ئینترنێتدا کرد.
له پانێلی دووهه‌مدا'' گریین'' له کۆمیسیۆنی به‌رزی کاروباری په‌نابه‌ران
راپۆرتێکی سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌ی نیهاده مه‌ده‌نییه‌کان و به‌شی خسووسی بۆ
هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمیسیۆنه سه‌باره‌ت به
ده‌ست پێ راگه‌یشتنی په‌نابه‌ران به ئینترنێت و ته‌له‌فۆنی هۆشمه‌ند پێشکه‌ش
کرد. ناوبراو باسی له بوونی هه‌ندێک که‌مپ له ئافریقا به حه‌شیمه‌تی ١٦٠ هه‌زار که‌سه‌وه
کرد که ده‌بێ ئه‌وان پێداویستی پێوه‌ندی و چۆنێتی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئێنترنێتیان
بۆ دابین بکه‌ن.
دواتر مارتین له کۆمپانی فه‌یسبووک و راوێژکاری پێشووی جۆرج بووشی کوڕ
سه‌باره‌ت به رۆڵ و چه‌ند و چۆنی پێدانی خزمه‌تگووزاری کۆمپانی فه‌یسبووک و په‌یوه‌ستکردنی
شاروه‌ندان له وڵاتانی پێش‌نه‌که‌وتوو به تۆڕه جیهانییه‌کان قسه‌ی کرد و وتی گه‌ڵاڵه‌ی
internet.org
ئیمکانی ده‌ست پێراگه‌یشتنی خۆرایی به زۆر ناوه‌ند و بانکی زانیاری بۆ کاربه‌رانی
ئینترنێتی پێک هێناوه. ئه‌م سیسته‌مه به پاره نیه و خه‌ڵک ده‌توانن زانیاری زۆر
پێویست له بواری ته‌ندرووستی، په‌روه‌رده
و ... هتد له‌و رێگایه‌وه به شێوه‌ی ئانلاین به ده‌ست بێنن.
له به‌شێکی دیکه‌دا سه‌عید که‌ریم له کۆپانی Outernet.is باسی له داهێنانێک کرد که هه‌ر که‌سێک له‌م جیهانه ده‌توانێ به
خۆرایی له رێگای دیش و رسیوێری مانگی ده‌ستکرده‌وه زانیاری و دۆکیۆمێت له فه‌زای
مه‌جازیدا به ده‌ست بێنێ. شایانی باسه ئه‌م سیسته‌مه له رێگای شه‌پۆلی مانگی ده‌ستکرده‌وه
(ساته‌لایت) کار ده‌کات. ئه‌م شیرکه‌ته ده‌یه‌وێ له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئیمکانی
پێوه‌ندی گرتنی کاربه‌رانی ئه‌م سیستمه له‌گه‌ڵ یه‌کتر له پانتای جیهاندا وه‌رێ
بخات.
له درێژه‌ی سمیناره‌که نوێنه‌رانی چه‌ند
کۆمپانیای بازه‌رگانی که یارمه‌تیان به رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌کان سه‌باره‌ت به
چۆنێتی پێوه‌ندی و را‌گوازتنی زانیاری و په‌روه‌رده کردبوو، باسی خۆیان پێشکه‌ش
کرد.
له کۆتایی سمیناردا جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی بلژیک
به‌شداری کرد و وتاری خۆی پێشکه‌ش کرد. ناوبراو ده‌ست پێراگه‌یشتنی خه‌ڵک به
زانیاری و تێکنۆلۆژی دیجیتالی به یه‌کێک له به‌ها مرۆییه‌کان و یه‌کێک له ئه‌بزاره‌کانی
ئازدی ناو برد. ناوبراو وتی که له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا، ئینترنێت
توانی یارمه‌تییه‌کی شایان به کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ پێشگیری و گه‌یاندنی زانیاری
بکات. هه‌روه‌ها وتی که ئینترنێت توانیوێتی یارمه‌تییه‌کی شایان به که‌م بوونه‌وه‌ی
هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری له جیهاندا بکات و ده‌رفه‌تی فێربوون بۆ زۆر که‌س پێک
بێنێ.
شایانی باسه له میانه‌ی سمیناره‌که‌دا هاوکات له
رێگای رێله‌ی تلویزیۆنیه‌وه به‌شدارانی سیمیناره‌که به‌شداری رێوره‌سمی رێزگرتن و
یادی قوربانیانی کاره‌ساتی پاریس بوون که سه‌ره‌ۆکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئوروپا، سه‌رۆکی
پاڕلمانی ئوروپا، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپا و ئه‌ندامانی
پاڕلمانی ئوروپا به‌شدار بوون.
https://www.youtube.com/watch?v=JlQFoGK1aWQ