۱۳۹۳ اسفند ۴, دوشنبه

وتووێژ له‌گه‌ڵ رادیۆ ئێس بی ئێس به‌شی دوو

SBS Audio and Language : Kurdish : Highlight: INTERVIEW-WITH-KAWE-AHANGARI-PART-2

ئازادی

ئه‌گه‌ر ئازادیت ده‌وێ، هیچ رێگایه‌ک نیه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی بۆ بکه‌ی. ئازادی سه‌روه‌ت و سامانێکه نه به خۆڕایی ده‌ست
ده‌که‌وێ و نه که‌س پێتی ده‌به‌خشێ.

اگر آزادی میخواهی، هیچ راهی وجود ندارد مگر اینکه برای آن مبارزه کنی. آزادی ثروت و سامانی است که مفت بدست نمی‌آید و کسی هم آن را به تو هبه نخواهدکرد.

۱۳۹۳ بهمن ۲۵, شنبه

من کێم؟

بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر له دونیادا ته‌نیا یه‌ک نه‌ته‌وه هه‌با، تۆ بلێی ئیحتمالی ئه‌وه‌یکه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه کورد با و زمانه‌که‌شی کوردی، چه‌ند له سه‌د ده‌بوو؟
ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ک نه‌ته‌وه و ئه‌ویش کورد له سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌با، کوردایه‌تی چ مانایه‌کی ده‌بوو؟ له‌وانه‌یه ده‌سته‌لاتی کوردیش وه‌ک هه‌موو ده‌سته‌لاته‌کانی دیکه داخراو و دیکتاتۆڕی با، جا ئه‌وکات شارۆمه‌ندانی کورد له هه‌وڵی مافی شارۆمه‌ندی و ئازادی راده‌ربڕین و مافه مه‌ده‌نی و ئینسانییه‌کانی خۆیاندا ده‌بوون. به زمانێکی دیکه ئیتر شوناسخوازی و کوردایه‌تی و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی زه‌رووره‌تێکی نه‌ده‌بوو.
ئه‌دی ئێستا که چه‌ندین نه‌ته‌وه و زمان هه‌یه چی؟ چ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان کوردایه‌تی ئێمه و بوونی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ هه‌یه؟ ئه‌گه‌رته‌نیا کورد له سه‌ر گۆی زه‌وی ‌با، کوردایه‌تییه‌ک ‌ده‌بوو؟ بڵێی کوردایه‌تی ئێمه پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به بوونی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌وه نه‌بێ؟
له‌م پێوه‌ندییه‌دا له ره‌نگ بۆ نموونه‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرم؛ ده‌لێم وای دابنێین که کورد ره‌نگێکه، بۆ وێنه زه‌رد، خۆ زه‌رد به به زه‌رد نالێ من زه‌ردم. بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ردبوون مانای وجودی و راسته‌قینه‌ی خۆی په‌یدا بکات، ده‌بێ بچی بۆ لای ره‌نگه‌کانی ره‌ش، سوور، که‌سک و ... هتد. به‌م شێوه‌یه‌ هه‌م مه‌علووم ده‌بێ که زه‌ردیش ره‌نگێکه و بوونی هه‌یه و هه‌میش وه‌ک ئه‌وان و له جنسی ئه‌وان نیه. بوونێک له‌لا و له‌گه‌ڵ غه‌یری خۆی، بوونی خۆی ده‌پارێزی. له لای غه‌یری خۆت و به بوونی غه‌یری خۆت، فه‌لسه‌فه‌ی بوونت نوێژه‌ن ده‌که‌یه‌وه. له مشت و مڕ و چالش و کێ به‌ر کێ له‌گه‌ڵ غه‌یری خۆت ده‌توانی باڵا بکه‌ی و به‌هێز بی و جێی شیاو بۆخۆت بکه‌یته‌وه. نابێ نیگه‌ران بین له‌وه‌ی که ده‌چین بۆ لای غه‌یری خۆمان، ته‌نیا به‌و شه‌رته‌ی نه‌بین به سوور، به ره‌ش، به غه‌یری خۆمان. که‌وابوو له لای غه‌یری خۆت و له‌گه‌ڵ غه‌یری خۆت به، به‌ڵام خۆت به. ئه‌م باسه کورته به مانای ره‌دکردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده و بارهێنان و فێرکاری له نێوخۆتدا و بۆخۆت نیه، به‌ڵکوو ئه‌وه ئه‌سلێکی گرینگه و نابێ فه‌رامۆش بکرێ.
 هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی فکری  له به‌رخوورد فکری له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دیکه باڵای کردووه و گه‌وره بۆته‌وه یان به پێچه‌وانه. باس له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی نیه، ئێمه تازه هاتووینه‌ته‌ سه‌ر گۆی زه‌وی، ئێمه قۆناغی له‌دایکبوونمان تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵکوو باس له مان و نه‌مانه. باس له چه‌ند و چۆنی بوون و مانه.
کوردایه‌تی ته‌نیا به کوردی نابێ، با کوردایه‌تیمان وه‌رگێڕینه سه‌ر زمانه‌کانی دیکه و له نێو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه کوردانه خه‌بات بکه‌ین.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری